بۆچی دەگرین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-17:12:00 - کۆدی بابەت: 3185
بۆچی دەگرین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی دەگرین؟

زۆربەی خەڵک هەستیان وایە کە مرۆڤ تەنها لەکاتی غەمباری و دڵتەنگیدا دەگری، ئایا دەزانیت هەرکەس لە درێژایی تەمەنیدا نزیکەی ٢٥٠٠٠٠٠٠٠ جار دەگری؟

پێڵوەکانمان بریتین لە چەند چینێک لە پێستی دەقکراو کە وەکو پەردەی شانۆ بە هۆی ماسولکەکانەوە دادەخرێن و دەکرێنەوە، ئەم پەردەیە هێندە بەخێرا دەجوڵێتەوە بە جۆرێک کە کار لە بینینی چاو دەکات تەنانەت هەست بە جوڵانەوەشی ناکەین.

لە ڕاستیدا پێڵوی چاو بە درێژایی تەمەنی مرۆڤ هەر شەش چرکە جارێک لە خۆیەوە دەکرێتەوە و دادەخرێت، لە هەر چاوێکدا لویەکی فرمێسک هەیە دەکەویتە سەروی گۆشەی دەرەوەی چاوەوە کە برژانگیشی تێدایە ئەو فرمێسکانە دەگوێزرێتەوە بۆ پێڵوی سەرەوە و کە برژانگەكانیش فرمێسکەکان لە
بەردەمی چاودا دەسڕنەوە. لەگەڵ چاو تروکاندندا مژین ڕودەدات، بۆ هەندێک لە فرمێسکەکان بە پاڵەپەستۆ خستنە سەر کەناڵەکانی فرمێسک 
ئەنجامی ئەوەش تەڕکردنی گلێنەی چاوە و وشک نەبوونەوەیەتی، ئەویش لە ڕووی ئالیتێكەوە جیاوازیەکی لەگەڵ گریاندا نییە، کاتێکێش دەگریت 
هەر ئەوەمان لێ ڕوو دەدات!

ئایا تێبینیتان کردووە ئەو کەسانەی زۆر پێدەکەنن فرمێسک لە چاویان دێتە خوار؟
هۆکاریش ئەوەیە کە پێکەنینی بە هێز وادەکات ماسولکەکان پاڵەپەستۆ بخەنە سەر ئەو لوانەی فرمێسک پەسیسە دەکەن بەوەش فرمێسک لە چاو دێتە دەرەوە، هەمووان دەزانین، بێ ئەوەی غەمبار بین پیاز وامان لێدەکات بگرین، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە فرمێسک ماددەی (متگایر) دەردەدات کاتێک دەگاتە چاومان چاومان بە فرمێسک خۆی لێ دەپارێزێت.
بەواتای فرمێسکەکە ماددەی متگایرەکە کە ئاڵۆش دەشواتەوە و لەچاو دووری دەخاتەوە.
کاتێکیش دەگرین هەستیاریمان بە ئالیەتێک تەعبیر لە خۆی دەکات، وامان لێ دەکات لەبری ئەوەی قسەبکەین بگرین، کاردانەوەیەکی پێچەوانەی ناویستە بێ ئەوەی دەسەڵاتمانی تێدابێت ڕوودەدات، بەڵام ئەو هۆیەی وامان لێدەکات بگرین ئەوەیە کە لاشەمان دەتوانێت گوزارشت لە خۆی بکات بە گریان، لەبەرئەوە ناتوانین وشە بەکاربهێنین بۆ گواستنەوەی ئەوەی هەستی پێ دەکەین.


سەرچاوەکان



504 بینین