کهولە گەنین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-18:00:00 - کۆدی بابەت: 3195
کهولە گەنین

ناوه‌ڕۆك

کهولە گەنین

هەندێک لە خانەکانی ڕووەک و زیندەوەرە تاک خانەکانی وەکو کەڕووی هەوێن کهولە گەنین Alcoholic fermentation بەکار دەهێنن، بۆ گۆرینی ترشی پایرۆڤیک بۆ کهولی ئەثیلی. ئەم ڕێچکەیە پێویستی بە دوو هەنگاوە.

هەنگاوەكان

لە هەنگاوی یەکەمدا بە لابردنی گەردێک لە دوانۆکسیدی کاربۆن لە ترشی پایرۆڤیک، دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئاوێتەیەکی دوو کاربۆنی. 
وە لە هەنگاوی دووەمدا دوو گەردیلەی هایدرۆجین زیاد دەکرێت بۆ ئاوێتە دوو کاربۆنییەکە بۆ پێکهێنانی کهولی ئەسیلی. هەروەکو لە گەنینی ترشی ماستدا ئەو گەدیلانەی هایدرۆجین دەردەچن لە NADH و +H، دووبارە +NAD بەرهەمدێت بۆ بەکارهێنانەوەی لە شەکرە شیبوونەوەدا.
لە پیشەسازی نان دروستکردندا پشت بە کهولە گەنین دەبەستێت کە خانەکانی کەڕووی هەوێن پێی هەڵدەستن. لەم بارەشدا دوانۆکسیدی کاربۆنی پەیدابووی گەنین وادەکات نانەکە هەڵبئاوسێت و بڵق لە ناو هەویرەکە پەیدا بێت و کهولی ئەثیلی دەبێتە هەڵم لە کاتی نان برژاندندا.


سەرچاوەکان



873 بینین