قەوزە یۆگلینییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-03:52:00 - کۆدی بابەت: 3240
قەوزە یۆگلینییەکان

ناوه‌ڕۆك

قەوزە یۆگلینییەکان

قەوزە یۆگلیننییەکان Euglenoids تاک خانە و قامچیدارن، و لە ڕووەکەکان دەچن چونکە کلۆرۆفیلی تێدایە، و ڕۆشنە پێکهاتن ئەنجامدەدەن. و لە گیانەوەران دەچن بە نەبوونی دیواری خانە، و زۆری جوڵە گواستنەوە. وە ئەم قەوزەیە کلۆرۆفیلی B, A و کارۆتینۆیدەکان تێدایە و زۆربەی جۆرەکانی لە ئاوی شیریندا دەژین. وە لە نموونەی یۆگلینیەکان: توخمی یۆگلینیا Euglena کە لە ئاوی شیریندا هەیە. کە دیواری خانەی نییە بۆیە جیڕە و توانای هەیە شێوەی خۆی لە کاتی مەلەکردندا بگۆڕێت. و یۆگلینا ئاسایی خۆژێنە، و بەڵام ئەگەر لە دەوروبەرێکی  ژینگەیی تاریکدا بژی، لە دروست کردنی سەوزە پلاستیدا دەوەستێت و دەبێتە خۆنەژێن.


سەرچاوەکان



2078 بینین