جەنگی ڕووبەڕوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-04:38:00 - کۆدی بابەت: 3375
جەنگی ڕووبەڕوو

ناوه‌ڕۆك

جەنگی ڕووبەڕوو

یەكێكە لە جۆرەكانی جەنگ كە تێیدا لایەنەكانی جەنگ ڕوون و ئاشكران و ئەو كەرەستانەی شەڕی پێدەكەن دیارن، تاكتیك و هێز و چەكەكان بینراو و قوربانییەكانیش بەهەمان شێوەن، لەم جۆرە جەنگەدا هەردوو لایەن بەرامبەر یەك دەوەستن و كەرەستەكانیان بە نزیكی یەكتری دەپێكن و دوورە لە جەنگی بایۆلۆجی و كیمیایی و ئەتۆمی.

ئامانجی سەرەكی لە جەنگی ڕووبەڕوو لاوازكردنی پێگەی هێزی بەرامبەر لەڕێی سەرقاڵكردنی بە هێرشی لەناكاو و داگیركاری مرۆیی، بەڵام لەوانەیە یەكێك لە دوو لایەنەكەی جەنگ لە كۆتاییدا پەنا بباتە بەر ئامڕازێكی ناڕاستەوخۆ و لە بازنەی جەنگی ڕووبەڕوو بچێتە دەرەوە.


سەرچاوەکان



956 بینین