پاشای جێگرەوە لە میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-28-22:02:00 - کۆدی بابەت: 3857
پاشای جێگرەوە لە میزۆپۆتامیا
مێژوو

پاشا ، جێگرەوە ، میزۆپۆتامیا ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

پاشای جێگرەوە

لەبەر گرنگی پایەی پاشا ئەرکی ئاینی و دنیایی بەو ڕاسپێرابوو، و نوێنەری ئاینی باڵا کاهینی یەکەمیش بوو، و بەرپرسی کارگێڕی و سەرۆکی دادوەرەکان و سوپاسالار بوو، بۆیە هەر مەترسییەک هەڕەشەی لە ژیانی پاشا بکردبایە، دەبووە مایەی ئاژاوە و وڵات دەکەوتە مەترسییەوە، لەبەر ئەوە پێویست بوو سەلامەتی پاشا بپارێزرێت. هەندێک لە ڕووداوەکان بۆ دانیشتوانی ئەم سەردەمە وەکو ڕوودانی گیرانی خۆر و مانگ) سەرچآوەی ڕەشبینی بوون، هەر کاتێک (کاهین) هەستی بە مەترسییەکی وا دەکرد، یەکسەر دەبوایە پاشا لەبەرچآوان ون بکرێت، بۆ ماوەی مانگێک تا 3 مانگ. لەم ماوەیەدا جێگرێکیان بۆ دادەنا. دەسەڵاتی پێدەدا و لە کۆشکی پاشا جێگری دەبوو، پاش کۆتایی هاتنی  ماوەی هەڕەشە یا ترسە چاوەڕوانکراوەکە، پاشای جێگرەوە دەکوژرا. بۆ ئەوەی هەموو مەترسییەکان لەگەڵ خۆی ببات و پاشای ڕەسەن دەهاتەوە جێگەی خۆی. هەندێک لە توێژینەوەکان شێوازی پاشای جێگرەوەیان بە هەنگاوێکی ژیرانەی پاشاکان لێکداوەتەوە، کە هەندێکیان بە هاوکاری پیاوە ئاینییەکان پیادەیان دەکرد بۆ خۆ ڕزگارکردن لە بەرهەڵستکاران.


سەرچاوەکان



818 بینین