مەمک - Mammary Gland

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-09:49:00 - کۆدی بابەت: 3906
مەمک - Mammary Gland

ناوه‌ڕۆك

مەمک - Mammary Gland

مەمک لە هەردوو ڕەگەزدا هەیە، زۆر بچوکە لە نێرینە و کچۆڵەی پێنەگەشتوو، هەر بەم بچوکیەش دەمێنێتەوە لە نێرینەدا، بەڵام لە کچاندا دەست بە گەورەبوون دەکات لە ژێر کاریگەری هۆرمۆنەکانی مێینە، دەگاتە گەورەترین قەبارەی لە کاتی سکپڕیدا، هەروەها بە درێژایی کرداری شیردانی دایک بۆ منداڵەکەی، کەواتە مەمک بە ئەندامێکی گرنگی ڕەگەزی مێینە دەژمێردرێت و بریتییە لە ڕژێنێکی ئارەقەی گۆڕدراو، لە ١٥-٢٠ بەش پێکهاتووە ە لە نێوانیاندا شانەی توند و شانەی چەوری هەیە، هەر بەشە و لەچەند بەشۆکەیەک پێکهاتووە و خانەی تێدایە بۆ شیر دروستکردن، بەشۆکە لە چەند سیکڵدانۆچکەیەک پێکهاتووە. لەهەر بەشۆکەیەکەوە جۆگەیەکی گواستنەوەی شیر پێکدەهێنن لەوێوە شیر دەچێت بۆ ناو گۆی مەمک (Breast Nipple)، هەر گۆی مەمکێک ١٥-٢٠ دەرچەی کەناڵی گواستنەوەی شیری تێدایە. لە قوڵای مەمکەوە پۆشەرە شانە هەیە، کە ماسولکەی گەورەی سەر سنگی داپۆشیوە لە نێوان پێست و ئەم پۆشەرە شانانە هەندێک پشتێنەی لیفکەیی هەیە بە کەژی کۆپەر ناسراون کە پێست و شانەکانی ژێرەوەی ئەم ناوچیە تونددەکەن و پارێزگاری لە خڕی مەمک و هاتنەدەرەوە و قیتیەکەی دەکەن، لە دەرەوەی گۆی مەمک ناوچەیەکی بازنەیی ڕەنگا و ڕەنگ هەیە پێی دەڵێن جۆخینە (Arcola) کە لە ژمارەیەک گلاندی زەهمی گۆڕدراو پێکهاتووە، وای کردووە ڕووی دەرەوەی زبربێت و ڕەنگی پەمەیی نیشان بدات لە کچان پێش شووکردن، بەڵام ئەم ڕەنگە دەگۆڕێ بۆ قاوەیی تۆخ لە مانگی یەکەم، لە یەکەم کرداری سکپڕی، هیچ پەیوەندییەکیش نییە لە نێوان قەبارەی مەمک و ڕێژەی ئەو شیرەی کە دروست دەبێت و دەردەهاوێژرێت، دروستکردنی شیر پەیوەستە بە هۆرمۆنی پڕۆلاکتین، دەرهاوێشتنی شیریش پەیوەستە بە هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین، خوای گەورە نێر و مێی خولقاندووە و کە هەریەکیان لە پێکهاتە و شێوەی خۆیدا وای داڕشتووە کە بتوانێت ئەو ئەرک و فەرمانانەی بۆی دانراوە لە ژیان جێبەجێی بکات.
کەواتە هەموو کەسێک ئاسانکاری بۆ کراوە بەرامبەر ئەو کارەی بۆی دانراوە و هەر بەوئاستەش دەڕوات کە داهێنەرەکەی بۆی داناوە ئەگەر لەسەر ڕێڕەوەکەی خۆی لانەدات مەگەر بەهۆی کاریگەریە جیاجیا دەرەکییەکانەوە، بەهۆی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە زانستییەکانەوە سەلمێنراوە کەوا ئافرەت جیایە لە پیاو لە شێوە و ئاکاری دەرەوە و کارلێکەکانی ناوەوە و کاری مێشک و کاریگەری هۆرمۆنەکانەوە تاوەکو دەگات بە هۆیەکانی مردنیش کە زۆربەیان پەیوەستن بە پێکهاتە و جۆری ڕەگەز هەر لەسەرەتای دروست بوونی کۆرپەلە لەناو سکی دایکی، ئەم جیاوازییە لەگەڵ تەمەنی سەردەکەوێت بە جیاوازی لە پەیکەر و کاریگەری هۆرمۆنەکان و ئارەزووەکان، کە هەمووی بەو ئاڕاستەدا دەڕوات کە ئافرەت ئامادە دەکرێت بۆ گرنگترین و پڕ ووزەترین کار کە هیچ پیاوێک ناتوانێت شان بەشانی بووەستێت لەهەر کات و لەهەر شوێن و لەهەر ئاستێکدا بێت، ئەویش بریتییە لە کرداری منداڵبوون و گەشەپێکردنی و پەروەردەکردنیەتی.


سەرچاوەکان

454 بینین