مۆرە لوولەییەکانی میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-14:15:00 - کۆدی بابەت: 3974
مۆرە لوولەییەکانی میزۆپۆتامیا
مێژوو

مۆرە لوولەییەکانی میزۆپۆتامیا , مۆر , میزۆپۆتامیا , ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

مۆرە لوولەییەکان

ئەم جۆرە مۆرانە لە سەردەمی شارستانییەتی حەلەف پێشکەوتنیان بە خۆوە بینی، بە شێوەیەک بەکارهێنانی وەک نەسین گونجاوتر بوو، لە ساڵانی (٣٥٠٠-٢٨٠٠ پ.ز) دوای ئەوەی شێوەی لوولەیی وەرگرت و ئەم جۆرە مۆرانە لە شوێنەواری وەرکا دۆزراوەتەوە.
مۆری لوولەیی لە بەردێكی لوولەیی شێوەی بازنەیی پێکهاتووە، کێڵەکەی نیوەتیرەی لە سانتیمەترێک یان زیاتر بوو و درێژی ٢-٥سم دەبێت، کە لە بەردی بەنرخ و کانزا و فەخفوری دروست دەکران، تاوەکو ون نەبێت، زۆر کەسیش مۆری تایبەتی بە خۆیان هەبوو و ناوی خۆیان لەسەریدا هەڵدەکەندن و بە شێوەیەکی پێچەوانە تاوەکو لەسەر پارچە قوڕینەکان بە جوانی دیار بێت، زۆر جار لەسەر ئەم مۆرانە نەخش و نیگار و شێوەی دیمەنە سروشتییەکان و وێنەی ئاژەڵی خەیاڵی و وێنەی جوان و ململانێی پاڵەوانان لەسەر ئەم جۆرانە دەنەخشینرا، بووە بوارێکی چڕ و پڕی نەخشکردن لەسەریدا، بۆیە دەکرێ پشت بەم مۆرانە ببەسترێ بۆ توێژینەوە لە جیاوازییەکان و خاسییەتەکانی هونەر لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی دیکە، هەندێک لەو مۆرانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نیمچە دەوڵەتە سۆمەرییەکانی شآر. هەروەها لە سەردەمی ئەکەدی مۆری خۆی هەیە، هەروەها مۆری سەردەمی ئاشوورییەکان، لوولەییەکان بە ڕواڵەتێکی گرنگ و هەرە دیاری شارستانییەتی دوو ئاوان دادەنرێت، بۆماوەیەکی دوور و درێژ بەکاردەهات، هەرچەندە لەگەڵ گۆڕانکارییە پێشکەوتنە شآرستانییەکان مۆری لوولەییەکان گۆڕانیان بەسەردا هات لە ڕووی قەبارەی مۆرەکە و نەخش و بابەتە هونەرییەکانی سەری، لە ڕووی شارستانییەوە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کۆن ئەم جۆرە مۆرانەیان لە دانیشتوانی کۆنی دوو ئاوان کڕیوە.


سەرچاوەکان



2071 بینین