مۆمیاکردن لای دانیشوانی دۆڵی دوو ڕووبار

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-14:26:00 - کۆدی بابەت: 3975
مۆمیاکردن لای دانیشوانی دۆڵی دوو ڕووبار

ناوه‌ڕۆك

مۆمیاکردن چییە؟

مۆمیاکردن مانای پارێزگاریکردنی لەشی مردووە لە لەناوچوون، بە لەشی مۆمیاکراو دەوترێ (مۆمیا) لە زمانی کوردی مانای (مۆم) دەگەیەنێت، چونکە مۆمیان بەکارهێناوە بۆ پڕکردنەوەی کونەکانی لەش پاش دەرهێنانی هەناوی.

مۆمیاکردن لای دانیشوانی دۆڵی دوو ڕووبار

میسرییەکان مۆمیاکردنیان دۆزییەوە، مۆمیاکردن بریتییە لە مۆمیاکردنی ئەو بەشەی کە لە جەستەی مردوو ماوەتەوە، گەر کەسی مردوو دەوڵەمەدن بووبێ ئەوا پیاوانی ئاینی (کاهینەکان) و دکتۆرەکان هەڵساون بە مۆمیاکردنی جەستەکەی و شێوازی سەرکەوتوویان لەم کارەدا بەکارهێناوە، مۆمیاکردن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەمایەوە کە هەزاران ساڵی دەخایاند، ساڵی ١٩٢٢ گۆڕی فیرعەونی میسری) دۆزرایەوە کە تابوتەکەی لە زێڕ دروستکرابوو، لە ناوەوەی لاشەی مۆمیاکراوی تێدا بوو، لەم کاتەدا ئەم دۆزینەوەیە دەنگۆیەکی شوێنەواری سەرنجڕاکێشەری لێ کەوتەوە.

هەنگاوەکانی مۆمیاکردن

  1. تەرمەکە بە کەشتی دەگوازرایەوە بۆ پەرستگای دۆڵی نزیک لەو هەڕەمەی کە ئامادە کرابوو بۆ ناشتنی.
  2. شوشتنی تەرمەکە و پاککردنەوەی ماوەیەکی کەمی دەخایاند.
  3. مۆمیاکردنی تەرمەکە کە پێویستی بە ماوەیەکی درێژ هەبوو کە دەگەیشتە (٧٢ ڕۆژ)، دەست دەکرا بە توێکاری تەرمەکە و دەر‌هێنانی ڕیخۆڵەکان و لە ڕێگەی بۆری تایبەتەوە (مێشک)ـیان دەردەهێنا و ئینجا تەرمەکە بە سۆدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا و دەخرایە ناو خوێی نیترۆن.
  4. لاشەکە لە ئاوێتەی خوێکەی دەردەهێنرا و کونەکان بە بەکارهێنانی قیر یاخود مۆم دەگیران.
  5. دەمی دەکرایەوە، بۆنەیەکی ئاینی بوو، مەبەستی ئەوەبوو کە مردوو بتوانێ جارێکی دیکە قسە بکا و چێژ لەو قوربانییە وەربگرێ کە لای دەکرێ.


سەرچاوەکان



1845 بینین