ناوهڕۆك
چەوری سەر سپێنەی چاو
بەرزبونەوەیەکە لەسەر سپێنەی چاو و ناگاتە سەر گلێنە، بەهۆی شیبوونەوە و گۆڕانی هەندێک لە خانەکان ڕوودەدات، زیاتر لە دیوی ناوەوی چاو (لای لوت) دروست دەبێت. زیاتر بەهۆی تیشکی خۆر و تۆز و با هەروەها تەمەن درووست دەبێت.
زیادبوونی ئەگەری دروستبوونی
ئەگەری دروست بوونی زیاد دەبێت لەو بارانە:
١. بەرکەوتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ ماوەیەکی درێژ (تیشکی خۆر)
٢. ئەوانەی زۆر لە دەرەوە ئیش دەکەن.
٣. زیادبوونی تەمەن
٤. لە پیاوان زیاترە
٥. جگەرەکێشان
٦. نەخۆشی شەکرە
نیشانەکانی
- هەستکردن بە هەبوونی شتێک لە چاو و برژانەوە و خوران ئاوکردن.
- کاریگەری لەسەر جوانی چاو هەیە
چارەسەر
- چارەسەر بۆ نەمانی نیشانەکان: بەکارهێنانی قەترەی فرمێسکی دەستکرد و چاویلکەی هەتاوی، لە باری هەبوونی هەوکردن دەرمانی تایبەت بەکاردێت.
- چارەسەر (لابردن) بە نەشتەرگەری یان بە لێزەر دەبێت بە مەبەستی جوانی یان لە کاتی هەوکردن و سوربوونی بەردەوام یان کاتێک ڕێگری بکات لە دانانی عەدەسە لاسقە.
سەرچاوەکان
1216 بینین