بینینی گوڵ لە خەوندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-17-12:50:00 - کۆدی بابەت: 4577
بینینی گوڵ لە خەوندا
لێکدانەوەی خەونەکان

ماڵپەڕی زانیاری ئه‌گه‌ر گوڵێ ببینێ كرابێته‌وه‌ له‌ دره‌خته‌كه‌ی ئه‌وا‌ دوچاری غه‌م و په‌ژاره‌ ده‌بێت لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان زانیاری

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای گوڵ لە خەودا کردووە .

گوڵ له‌ خه‌ودا

لێكدانه‌وه‌ی گوڵ له‌خه‌ودا دوو لایه‌نی هه‌یه‌ یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی گوڵه‌كه‌ به‌ لق و دره‌خته‌كه‌وه‌ بێت ئه‌وی تریان كرابێته‌وه‌ له‌ دره‌خته‌كه‌ی لێكدانه‌وه‌ی گوڵێك ده‌وامی نه‌بێت واته‌ ته‌مه‌نی كه‌م بێت به‌ڵگه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر گوڵ ببینێ كه‌ له‌وه‌رزی گوڵدا نه‌بێت ئه‌وا به‌هۆی مناڵه‌كه‌یه‌وه‌ دوچاری خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر گوڵێ ببینێ كرابێته‌وه‌ له‌ دره‌خته‌كه‌ی ئه‌وا دیسانه‌وه‌ دوچاری غه‌م و په‌ژاره‌ ده‌بێت .

 


سەرچاوەکان



18268 بینین