ناوهڕۆك
باسی ڕووەکی قورفە - دارچینی
بەشی بەکارهاتووی توێکڵەکەییەتی، بە زۆری لە کیشوەری ئاسیا، بەتایبەتی سیلان و مالابار و کۆشین لە چین و سۆمەترە لە ئەندەنوسیا هەروەها لە بەڕازیل و هند و جامایکاش هەیە لە شوێنی باراناوی و پلەی گەرمی بەرز و لماوی دەڕوێت.
لە ساڵانی ١٧٧٦ لە هۆڵەندا هەیە، لە سەرەتاوە زۆر گرنگیان پێ نەدا، دوایی بازرگانی ئەو ڕووەکەیان بۆ خۆیان داگیر کرد ئەو ڕووەکە دارێکی باڵا بەرزە و دەگاتە ٢٠-٣٠ پێ لە بەرزی. ئەو دارە بۆنێکی خۆش و بەتامی هەیە دوای دڵۆپاندنی و کردنی بە زەیت.
پێکهاتەی ڕووەکی قورفە
- زەیتی هەڵچوو ١٠٪.
- مادەی قەبزی.
- هیلام و شەکر.
سوودەکانی پزیشکی
- بۆ چارەسەری قەبزی.
- چالاکی لەش بە گشتی زیاد دەکات.
- پاککەرەوەیە.
- چونکە بەربەستەکانی ناو لەش دەبڕێت بە ئاسانی بۆیە چالاکی دەرمانەکان زیاد دەکات.
- بۆ چارەسەری دڵ هەڵچوون و ڕشانەوە و لابردنی باوبژ باشە.
- چارەسەری سکچوون.
- وەستانی خوێن بەربوون دەکات
- شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.
- چالاکی خوێنی ناو گورچیلە زیاد دەکات، بۆ ئەوانەی شوشتنی گورچیلەیان هەیە باشە.
- بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە کە تووشی دڕکە پەتک دەبێت و شەلەلی دەکات، ئەمەش پاش تێکەڵ کردنی لەگەڵ زەیتی گوڵەبەڕۆژە و عوسفەر.
- بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە.
- بۆ نەخۆشیەکانی دەروونی وەک پشێوی و وەسوەسە و ناهاوسەنگی باشە.
- چالاکی گەدە و ڕیخۆڵە زیاد دەکات.
- چالاکی جگەر و زەرداو زیاد دەکات.
- چالاکی هاتوچۆی خوێنی دەماخ دەکات بۆ بەرگری لە شەلەل و لەرزەک باشە.
- بەرگری لە دروستبوونی مایەسیری دەکات.
- چالاکی جینسی لە پیاو زیاد دەکات و ڕەقبوونی ئەندامی نێرینە دەکات.
- لابەری ماکی سەر پێست.
- بۆ چارەسەری نەخۆشی تامیسکەی سەر لێو باشە.
- بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی هەڵامەت و سەرمابوون باشە.
- بەهێزکردنی جاو بەهۆی بەکارهێنانی وەک کل و شەراب.
- نەخۆشیەکانی بۆری هەوا و سیەکان.
- میزکردن زیاد دەکات و بەردیش دەتوێنێتەوە.
- بۆ بێ نوێژی کچان باشە.
سەرچاوەکان
1032 بینین