ناوهڕۆك
مێژووی و سەرچاوەی ڕووەکی هیلۆن
سەرچاوەکەی وڵاتی ئینگلتەرایە، لە روسیا و پۆڵەندا و یۆنان زۆرە. لەلای ئەگریک و ڕۆمەکان باو بووە، مێژوونووس (پلینی) باسی کردووە، (گیرارد)ـیش بوونی هیلۆنی بۆ ساڵی ١٥٩٧ دەگەڕێنێتەوە.
پلە و پایەی لە زۆر وڵاتاندا بەرزە و لەلای چینییەکان پیرۆزە گوایە پەیوەندی خۆشەویستی و سۆز زیاتر دەکات بۆیە هەریەکە لقێکی ئەو ڕووەکەیان لەلای خۆیان دادەنا.
لە هیندستانیش ڕەگی ئەو ڕووەکەیان بەکاردەهێنا بۆ زیادکردنی زاوزێ و نەوەنانەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ڕەقبوونی ماسولکە و ئازاری بێ نوێژی و زیادکردنی دەردانی شیر لە ئافرەتدا.
پێکهاتەکەی ڕووەکی هیلۆن
بەکارهێنانی پزیشکی ڕووەکی هیلۆن
- بۆ زیادکردنی زاوزێ و نەوەنانەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ئازاری بێ نوێژی و زیادکردنی دەردانی شیر لە ئافرەتاندا.
- چالاکی جنسی زیاد دەکات چونکە هۆرمۆنی نێرینەی تێدایە.
- ڕەگەکەی ماددەی (Steroidal glucoside) تیایە کە بۆ هەست و نەستی ئادەمیزاد باشە.
- میزکردن زیاد دەکات و هاوکاری توانەوەی بەردە.
- ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیکی تیایە کەواتە بۆ کەم خوێنی باشە بەتایبەتی کاتی دووگیانی.
- هەروەها بۆ جارەسەری ڕۆماتیزم باشە.
- بۆ بەهێزکردنی چاو باشە چونکە ڤیتامین (ئەی) تیایە.
سەرچاوەکان
536 بینین