ڕێگاکانی خۆپاراستن لە لاوازی سێکسی لە دیدی ئاینی ئیسلام 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-21-04:13:00 - کۆدی بابەت: 4705
ڕێگاکانی خۆپاراستن لە لاوازی سێکسی لە دیدی ئاینی ئیسلام 

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاکانی وروژاندنی هەستی سێکسی لە دیدی ئاینی ئیسلام 

بێگومان خوای پەروەردگار و هەمیشە بەسۆز لەگەڵ بەندەکانی، هەم لەمیانەی قورئانی پیرۆز و هەم لە ڕێگەی سوونەتەکانی بە پێغەمبەرەکەی د.خ کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای داناون، جا هەر کەسێک دەستیان پێوە بگرێت، بێگوومان دەگاتە ئەو پەڕی بەختەوەری هەم لێرە و هەم لە دوا ڕۆژیشدا و دووریش دەکەوێتەوە لە زۆرێک لەو زیانانەی دێنە پێشی و مەترسی زۆری هەیە تێیان بکەوێت، ئەو ڕێسایانە بریتین لە ئاگادار بوون لەو ڕەوشتە بەرزانەی ناودارکراون بە ڕەوشتە جوانەکانی فیتڕەت ئەم ڕەوشتە بەرزانەش پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان هەیە بە هێز و توانای سێکسی و کرداری جووتبوونیشەوە بۆیە ئەمانە کەسەکە دەپارێزن لە تێکەوتن و تووشبوونی زۆرێک لە نەخۆشییەکانی سێکسی و هەروەها دەی پارێزن لەو شتانەی لایەنی دووەم دووردەکەنەوە لێی وەک بۆنی ناخۆش و پیسی هتد.

ئەو هۆکارانەی هەستی سێکسی ئەوروژێنن

یەکەم لابردنی مووی نزیک ئەندامەکانی زاوزێی هەردوو ڕەگەز

هۆکارێکی سەرەکییە بۆ جوڵاندنی هەستی سێکسی و سوودەکانی بریتین لە 

  1. پاراستنی پێستی ئەو شوێنانەی بە موو دەورەدراون.
  2. یارمەتی توورەکەی خوێن دەدات بۆ وروژاندنی جووتبوون.
  3. پاراستنی ناوچەی دامێنی ژنەکە لە زیانەکانی دەرەکی.
  4. نابێت ئەم مووە و مووی بن هەنگڵ و نینۆکەکانیش بهێڵدرێنەوە بۆ ماوەی زیاتر لە (٤٠) شەو، لە بەر ئەم فەرموودە بە پێزەی پێغەمبەر د.خ کە ئەنەسی کوری مالیک دەگێڕێتەوە، کە وا پێغەمبەری خوا کاتی دیاری کرد بۆ کورتکردنی سمێڵ و بڕینی نینۆک و دەرهێنانی مووی بن هەنگڵ و تاشینی مووی نزیک ئەندامەکانی زاوزێ، کە تێپەڕنەکات لە ٤٠ ڕۆژ.

دەرهێنانی مووی بن هەنگڵ

سوونەتە دەرهێنانی ئەم مووانە ئەمەش بەوە دەکرێت کە بە نەرمی و هێواش بێت و ئارام بگرێت، تا لە سەری سوک دەبێت و دەشگونجێت یەک یەکە مووەکان دەربێنێت یان زیاتر و هەر بەم شێوەیە تا لەسەری ڕادێت  بن هەنگڵ جێگای کۆبوونەوەی بۆنی ناخۆشن کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ملیۆنان بەکتریا لەو ناوچەیەدا کە ئارەقێکی زۆر ورد دەردەکات و لابردنی مووی ئەم شوێنەش دەبێتە هۆی ئاسانی پاک کردنەوەی پێستەکە و کونەکانی ئارەقە ڕشتن، بێگوومان ئەوەش سوونەتێکی بە پێزی پێغەمبەر د،خ و ڕەوشتێکە لە ڕەوشتە جوانەکان واز لێ هێنان و لانەبردنیشیان دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆش و بێزاکردنی یەکتری ژن و مێردەکان.

خەتەنەکردن

بریتییە لە بڕینی پێستی سەر ئەندامی نێرینەیی و کەمێکیش لە میتکەی مێینە. سوودەکانیشی ئەمانەن:

  • ڕزگاربوون لەو دەرهاویشتە چەورە پێویانەی کە گۆو سەرگمۆی نێرینە دەریان دەکات و گەر لەسەر یەکیش کەڵەکە بکەن، بێگوومان بۆگەن دەکەن و لەوێشەوە چەند بۆقێکی قێزەون و ناخۆشی لێ دەکەوێتەوە.
  • تووشبوونی لاوان بە نەخۆشییەکانی (الزهری) کەم دەکاتەوە، چونکە بنی ئەڵقەکە باشترین شوێنە بۆ کۆبوونەوەی میکرۆبەکانی الزهری.
  • ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە. چونکە ڕێژەی شێرپەنجە لە خەتەنە نەکراوەکان زۆر پترە بە تایبەت لە ناو ئەو گەلانەی هەر خەتەنە ناکەن.
  • زۆربەی منداڵان دەپارێزیت لە میز بە خۆداکردن و بێ ویستی ئەوان لە ناو جێگەدا.
  • خەتەنەکردن پەنا بردن بۆ نەریتی خوەنهێنییەکە کەم دەکاتەوە چونکە ئەڵقەی سەر گەمۆیە وا لە هەرزەکار دەکات کە گەمەی لە گەڵدا بکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ورووژاندنی خۆتێرکردن و تۆو فڕێدان.
  • خەتەنەکراوەکان ماوەی جووتبوونیان درێژتر دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی تام و چێژ وەرگرتنی زۆرتری پیاوەکە و ژنەکەش.
  • هەروەک لە خەتەنەکردنی ژنانیشدا ئەم سوودە هەیە کە هەندێک لە شاڵاوی سێکسییەکی کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پاکی و پاراستنی ئایین و ڕازی بوونیان بە مێردەکانیان و گران نەکردنی باری مێردەکەیان بە شێوەیەک کە نەتوانێت هەڵی بگرێت لە جووتبوونی زۆر و نا پێویست و لە سنوور بەدەر. 

تارات و خۆپاککردنەوەی دوای چوونە ئاودەست

ئەمیش بە پاک کردنەوەی پێش و پاش دەبێت دوای دەرچوونی میز و پیسایی و ئەمەش ئەرکێکە لەسەر هەموو مسوڵمانێکی نێر  و مێ و سوودەکانیشی ئەمانەن: 

  • لابردنی پیسایی و بۆنی ناخۆش و ملیۆنان میکرۆب کە لەو شوێنانەدا کۆدەبنەوە.
  • سنوور و بەربەست دادەنێت لەبەرامبەر بڵآوبوونەوەی ڕێگا و نەخۆشییەکان.

خۆشۆردن

ئەویش بە پێداکردن و ئاو ڕژاندنییەتی بەسەر لەش و جەستەدا بە گشتی. ئەمەش ئەرکی سەرشانی هەموو ژن و مێردێکە، هەموو جارێک دوای ئەنجامدانی کرداری جووتبوون جا تەواوی بکەن بەو مانایە ئاو و تۆوەکەیان فڕێ دابێت یان نا مادام پیاوەکە ئەندامەکەی  بردبێتە ناو دامێنی ژنەکە.

شێوازی خۆشۆردنیش ئاوا دەبێت

  • ئامادەکردنی بڕیار و نیازی ناو دڵی بە مەبەستی لابردنی بێ نوێژبوون و لەش گرانییەکەی.
  • شۆردنی پێش و پاش بە تایبەت.
  • پاککردنەوەی هەردوو دەست.
  • دەست نوێژ هەڵگرتن بە شێوەی دەست نوێژی نوێژکردن و سەر دەهێڵێتەوە بۆ دوای خۆشۆردنی تەواوی جەستە.
  • پەنجە هێنان بە ناو مووی سەر و ریش و بە ئاو و بەتەڕی.
  • ئینجا ئاوڕشتن بەسەر سەردا.
  • شۆردنی لای ڕاستی جەستە.
  • شۆردنی لای چەپی جەستە.
  • لەگەڵ کەم بەکارهێنانی ئاو بەبێ هۆکار و بێ سوود.


سەرچاوەکان



1008 بینین