کام شار بە شاری خۆر دەناسرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-21-17:34:00 - کۆدی بابەت: 9936
کام شار بە شاری خۆر دەناسرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە جیهاندا هەزاران شار هەن کە هەندێکیان بە درێژایی مێژوو چەندین گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و ناویان گۆڕاوە، لە کۆندا هەندێک لە شارەکان ناوێکیان هەبووە کە بە هۆکارێک پێیان بەخشراوە، دواتر لەگەڵ گەورەبوونی جیهانناسی و دروستبوونی شارستانیەتە جیاوازەکاندا، زۆرێک لە شارەکان گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە.

کام شار بە شاری خۆر دەناسرێت؟

بەعلەبەک شارێکە لە وڵاتی لوبنان، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری لیتانی لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان و نزیکەی ٦٧ کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەیرووتەوە دوورە. پایتەختی پارێزگای بەعلبەک-هەرملە. لە سەردەمی یۆنانی و ڕۆمەکاندا بەعلەبەک بە هێلیۆپۆلیس (بە یۆنانی: Ἡλιούπολις) ناسرابوو، کە بە واتای "شاری خۆر" دێت، چونکە خەڵکی ناوچەکە خۆرپەرست بوون.


سەرچاوەکان



236 بینین