دانانی خشتە بۆ دووگیانی بە منداڵی کوڕ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-01-17-19:52:00 - کۆدی بابەت: 7622
دانانی خشتە بۆ دووگیانی بە منداڵی کوڕ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەندێک دایک و باوک پێیان خۆشە ڕێگایەک هەبێت بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی ئەو منداڵەی کە دەیانبێت، لە زانستی پزیشکیدا ڕێگایەک هەیە ئەویش دانانی خشتەیە کە مەرج نییە ئەم ڕێگایە ٪١٠٠ سەرکەوتووبێت و هەمیشە بە پێی پلانەکە دەربچێت، بەڵام هەر سوودێکی هەیە بۆیە ئەگەر دایک و باوکێک بیانەوێت ببنە خاوەنی کوڕ دەتوانن بە پێی خشتەکە بڕۆن.

دانانی خشتە بۆ دووگیانی بە منداڵی کوڕ

سپێرمی پیاو دوو کرۆمۆسۆمی هەیە کە ئەمانەن Y و X کە ئەمانە کرۆمۆسۆمی ڕەگەزییان پێ دەوترێت و Y بۆ کوڕە و X بۆ کچە و هەر بۆیە ئەو سپێرمەی کە هێلکە دەپیتێنێت دەتوانێت ڕەگەزەکەی بە یەکێک لەمانە دیاری بکات، سپێرمی کچ بەهێزتر و بەڵام خاوترە لە سپێرمی کوڕ، سپێرمی کوڕ خێراترە و بەڵام لاوازترە لە سپێرمی کچ، بۆیە سپێرمی کچ دەتوانێت ماوەیەکی زیاتر لە منداڵدانی دایکەکەدا بمێنێتەوە، لێرەوە بە چەند ڕێگایەک دەکرێت ئەگەری دووگیانی بە کوڕ زیاتر ببێت.

شێوازی جووتبوون

لە کاتی جووتبووندا بۆ ئەوەی کوڕ ببێت واباشترە کە بەتەواوی ئەندامی نێرینەی پیاوەکە بچێتە ناوەوە و جووتبوونێکی قووڵ ئەنجام بدرێت بۆیە کاتێک مەوداکە کەمتر بێت سپێرمی کوڕ دەتوانێت پێش سپێرمی کچ بکەوێت و هێلکەکە بپیتێنێت و بەمەش منداڵەکە ببێتە کوڕ، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڕێگایەکی جووتبوون هەیە کە بە پێی خشتەکە پێویستە ئەنجام بدرێت

جووتبوون لە دواوە 

لەم حاڵەتەدا لە دواوە بە واتای جووتبوون نایەت لە ڕێگەی کۆمەوە، بەڵکوو پێویستە پیاوەکە لە دواوە بێت و ژنەکە بکەوێتە سەر ئەژنۆ و بە قووڵی جووتبوونەکە ئەنجام بدرێت.

بە پێوە

کاتێک جووتبوون بە پێوە بکرێت ئەگەری گەیشتنی سپێرمی کوڕ زیاتر دەبێت، بۆیە ئەم ڕێگایەش زۆر بەسوودە و ژنەکە دەتوانێت بە دیوارێکەوە خۆی ڕابگرێت.

سواربوون 

لەم حاڵەتەدا واباشترە پیاوەکە بکەوێت بە پشتدا و پاڵ بکەوێت و یاخود دابنیشێت و دواتر ژنەکە بچێتە سەری، لەم حاڵەتەدا جووتبوونی قووڵ ئەنجام دەدرێت و ئەگەر هاوسەرەکەت ئەندامی نێرینەی گەورەیە و ئەم ڕێگایە ئازارت دەدات لەم حاڵەتەدا واباشترە بەهەمان شێواز بەڵام ئەو لە سەرەوە بێت.

زانینی کاتی هێلکەدانان

لەبەرئەوەی کە سپێرمی کوڕ خێراترە لە سپێرمی کچ و بەڵام بەرگەگرتنی کەمترە بۆیە دەبێت لە کاتی هێلکەداناندا جووتبوون ئەنجام بدرێت، ئەگەر چەند ڕۆژێک پێش هێلکەدانان جووتبوون ئەنجام بدرێت ئەوا سپێرمی کوڕ لەناو دەچێت و سپێرمی کچ پێشی دەکەوێت.

سپێرم و جلی ژێرەوە

جلی ژێرەوەی پیاوان زۆر کاریگەری دەخاتە سەر سپێرم، کاتێک جلی ژێرەوەی پیاوەکە زۆر تەسک بێت و ئەندامی نێرینەی زیاتر نزیک ببێتەوە لە جەستەی گوونەکان گەرم دەبن و لە ئەنجامدا ژمارەی سپێرمەکان کەم دەبنەوە، بۆیە ئەگەر دەتەوێت ببیتە خاوەنی منداڵی کوڕ دەبێت شۆرتی فراوان لە پێ بکەیت.

تێربوون

تێربوونی ژنان ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە و پێویستە ژنەکە بکاتە لووتکەی چێژ لەماوەی جووتبوونەکەدا، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن لە کاتی تێربوونی ژندا دەردراوێکی لینج لە زێوە دەردەدرێت کە هەلی زیندوو مانەوە دەدات بە سپێرمی کوڕ و واباشترە ژن پێش پیاوەکە بگات بە لووتکەی چێژ.

کەمکردنەوەی جووتبوون

پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک جووتبوون ئەنجام بدرێت و واباشرە نێوان جووتبوونەکان چوار ڕۆژ بێت و لەوە زیاتر نەبێت بۆ ئەوەی سپێرمی پیاوەکە بەرەو کەمبوونەوە نەڕوات 

سیستمی خۆراک

بۆ دەستپێکی دانانی سیستەمێکی خۆراک بۆ بۆ دووگیانی بە منداڵی کوڕ، دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو سوڕی مانگانەت تێ پەڕاندبێت واتە دوو مانگ پێش دووگیانی دەستت کردبێت بەم سیستمی خۆراکە.

خواردنی خوێ

بە پێچەوانەی خشتەی کچەوە باشترە کە خوواردنەکان خوێیان تێدابێت، هەروەها دووربکەویتەوە لە خواردنەوەی کافایین و لە جێی ئەوە خواردنی شیرین بخۆ وەک هەنگوین و نەبات کە یارمەتی زیادبوونی جووڵەی سپێرمە کوڕەکان دەدەن، هەروەها واباشترە گۆشتی سوور بخۆیت و دوورکەویتەوە لە خوارنی گۆشتی مریشک و خواردنەکات خوێیان هەبێت و بێ خوێ نەبن.
هەروەها خواردنی کومەڵێک خۆراکی دیکە وەک، پیاز، نۆک، دارچینی، بیبەر، زیرە.

میوە و سەوزەواتەکان

هەروەها زۆر گرنگە خانمان میوە و سەوزەوات بخۆن وەک، زەردالوو، ئەنەناس، مۆز، خورما، هەنجیر، خربزە، پەتاتە، تەماتە، خواردنی لیمۆ و شلیک پێش دووگیانی وادەکات کە دەردراوی ملی منداڵدان زۆر خەست و لینج ببێتەوە و بەمەش ئەگەری دووگیانی بە منداڵی کوڕ زیاتر ببێت.

زەیتی گەرم

واباشترە زەیت بە گەرمی بدرێت لە ژێر ناوک، میزەڵدان، گورچیلەکان، لە پیاواندا و لە ژنانیشدا خوارەوەی سک بێت و هەروەها هەموو ڕۆژێک زێ به زەیتی گوێزی هیندی، زەنجەفیل، چەور بکات هەموو ئەمانە سێ ڕۆژ پێش ئەنجامدانی جووتبوون بکرێت.

وازهێنان لە شیرەمەنییەکان

واباشترە کە ماست، پەنیر، شیر، دۆ، و هەر بەرهەمێکی دیکەی شیرەمەنی نەخورێتەوە، هەروەها نەخواردنەوەی خواردنەوە گازییەکانیش.


سەرچاوەکان



59018 بینین