نیسک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-25-02:50:00 - کۆدی بابەت: 4839
نیسک

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی نیسک

مێژووی لە هەموو وڵاتانی جیهان هەیە، سەرچاوەکەشی ئاسیایە و وێنەی لەسەر دیوارەکانی گۆڕ و پەرستگاکانی فیرعەونی هەیە، دوو جۆری هەیە، یەکەمیان کە لە باخچەکان هەیە و دەنکی گەورەیە و ڕەنگی تاریک نییە و هێلکەییە، دووەمیان کێوییە کە بچووکە و ڕەنگی تاریکە، دەنک گەورەکە باشترە.

پێکهاتەی نیسک

  • پڕۆتین، کە بە پڕۆتینی گیانلەبەران دەچێت.
  • نیشاستە و چەوری.
  • وزەی کەمە بۆیە بۆ ئەوانەی ڕێژیم دەکەن باشە.
  • کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسنی تیایە.
  • ڤیتامینی B1 تیایە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی نیسک

  • پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ.
  • بۆ کۆکە و هەوکردنی سییەکان باشە.
  • بۆ زووتر چاککردنەوەی برین و هەوکردن باشە و گۆشتەکەی زووتر دێتەوە.
  • بۆ مەیاسیری باشە.
  • بۆ شێرپەنجەی سنگ باشە بە هەردوو جۆریەوە کوشندە و ئاسایی.
  • ڕەنگی پێست سوور و ڕوون دەکات.
  • بۆ نەخۆشییەکانی پووک و ددان باشە پاش سوورکردنەوە و هاڕینی.
  • ماددەی (ئایزۆفلافۆن)ـی تیایە کە دەزگای پێشوازی لە هۆرمۆنی مێینە (ئیسترۆجین) دادەخات بەمەش کەمتر تووشی شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان دەبن.
  • چونکە ڕیشاڵی تواوەی زۆرە بۆیە شەکر و چەوری لە خوێن کەم دەکاتەوە.
  • بەرگری لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و قەبزی دەکات چونکە ڕیشاڵی نەتواوەی تیایە.
  • پڕۆتینی زۆری تیایە لەگەڵ دانەوێڵەکانی تر سوودی زۆرە.
  • ترشی فۆلیکی زۆرە بۆیە خواردنی نیسک لە کاتی دووگیانی کۆرپەلە دەپارێزێ لە پشێوی زگماکی.
  • بەرگری لە دروستبوونی شێرپەنجە دەکات بە گشتی.
  • پۆتاسیۆمی تیایە باشە بۆ هێمنکەرەوە و زیادکردنی چالاکی دەمارە خانەکان.
  • ئاسنی تیایە بۆ کەم خوێنی باشە.
  • مسی تیایە بۆ بەرگری لە جەڵتە باشە.

زۆر خواردنی نیسک لەم حاڵەتانەدا باش نییە

  • ئەوانەی نەخۆشی گەدە و کۆڵۆنیان هەیە.
  • وا دەکات چاو بی هێز بکات و ئاوی سپی زیاد بکات.
  • ئەو نیشانانەی بە هۆی گۆڕانی وەرزەوە توشی هەندێ کەس دەبن ئەوا بە هۆی نیسکەوە زیاد دەکات.
  • میز کردن و خوێنی بێ نوێژی کەم دەکات.
  • ئەوانەی توشی جەڵتەی دڵ و ڕەقبوونی بۆڕیەکانی خوێن بوونە.


سەرچاوەکان



1762 بینین