گرنگیی سۆشیاڵ میدیا لە دروستکردنی کڕیاری نوێ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-27-01:08:00 - کۆدی بابەت: 4892
گرنگیی سۆشیاڵ میدیا لە دروستکردنی کڕیاری نوێ

ناوه‌ڕۆك

چەمکی سۆشیاڵ میدیا

سۆشیال میدیا بەوە دەناسرێت کە تەکنەلۆژیای کاردانەوەیین، دەگەین پێیان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر (چ مۆبایل بێت یان کۆمپیوتەری ئاسایی) کە پشت بە ئینتەرنێت دەبەستێت، سۆشیاڵ میدیا هەڵدەستێت بە ئاسانکردنی بەشداری کردن یان دروستکردنی بیرۆکە و زانیاریی و گرنگیپێدانە پیشەییەکان و هیتر، کە لە ڕێگای تۆڕە گریمانەییەکانی ئینتەرنێتەوە بەشداریان پێ دەکرێت، هەروەها گرنگی سۆشیاڵ میدیا لەوەدایە کە کڕیاری نوێ دەهێنێت بۆ ئەو کارە بازرگانیانەی لەسەر بازاڕگەری وەستاون بۆ ساغکردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان و بەردەوام بوون لەگەڵ کڕیارەکانیان لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە، چونکە سۆشیاڵ میدیا هەلی بەشداری پێکردنی نووسین و کۆمێنت یان ڕەسم و ڤیدیۆ دەڕەخسێنێت کە ڕێخۆشکەرە بۆ هەموو جۆرەکانی کاردانەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە جۆرێک لە دەماری ژیان بۆ سۆشیاڵ میدیا، بەکارهێنەران هەڵدەستن بە دروستکردنی مەلەفی ناساندنی تایبەتی خۆیان لە ڕێگای ئەو خزمەتگوزاریانەی کە دامەزراوەکانی سۆشیاڵ میدیا پێشکەشی دەکات.

گرنگیی سۆشیاڵ میدیا لە پێکهێنانی کڕیاری نوێ

سۆشیاڵ میدیا بە یەکێک لە گرنگترین تەکنەلۆژیاکان دادەنرێت کە بەکار دەهێنرێت بۆ بەشداریکردنی بیرۆکە و زانیارییەکان لەسەر کۆمەڵگا گریمانەییەکانی نێو تۆڕی ئینتەرنێت، بە جۆرێک بەردەستبوونی ئەو ناوەڕۆکانە ئاسان دەکات کە زانیاریی تایبەتی و ڤیدیۆ و وێنەیان تێدایە، هەروەها نامە ناردنی نێوان تاکەکان ئاسان دەکات، بە تایبەتی کە سۆشیال میدیا زۆر بڵاو بووەتەوە لە ئەمریکا و ئەوروپا، بەڵام ئەو دەوڵەتانەی زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە بریتین لە چین و هیندستان، کە سەرەڕای ئەوەی کە ئامانجی سۆشیاڵ میدیا بریتی بوو لە بەدیهێنانی پەیوەندی لە نێوان تاکەکاندا، بەلام کۆمپانیاکان کاریان لەسەر ئەوە کرد بیکەن بە هۆکارێکی بەبازاڕکردنی نوێ کە پەیوەندی نێوان کڕیارەکان ئاسان بکات و کڕیاری نوێ دروست بکات، چونکە گرنگیی سۆشیاڵ میدیا لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە کڕیاری نوێ دروست بکات لەبەر توانینی بە پێکەوەبەستنی زانیارییەکان و بەشداریکردنی لەگەڵ چەندان کەسدا لە هەمان کاتدا و لە شوێنی جۆراوجۆردا، بە جۆرێک بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتۆتە نزیکەی 3 ملیار بەکارهێن، کە 90٪ـی ئەو ڕێژەیە تەمەنیان لە نێوان 18 و 29 ساڵدایە.
سۆشیاڵ میدیا بە لای کۆمپانیاکانەوە بە یەکێک لە هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، کە ناکرێت دەسبەرداری بن، بە جۆرێک گرنگیی سۆشیاڵ میدیا لەوەدایە توانای دروستکردنی کڕیاری نوێی هەیە، لە ڕێگای گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی ئەگەریان هەیە ببنە کڕیار، پاشان کاردانەوە لەگەڵیان لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ڕێکلام و بانگەشە و کارەکان بە ئاڕاستەکراوی و بە ڕووی بەکارهێنەرەکان، 


سەرچاوەکان



1710 بینین