واتای زاراوەی باوەڕی گشتی لە فەرهەنگاسیدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-01:04:00 - کۆدی بابەت: 4988
واتای زاراوەی باوەڕی گشتی لە فەرهەنگاسیدا
زاراوە هەمەڕەنگەکان

شیکاری زاراوەی باوەڕی گشتی لە فەرهەنگاسیدا ، واتای زاراوەی باوەڕی گشتی لە فەرهەنگاسیدا ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

شیکاری زاراوەی باوەڕی گشتی لە فەرهەنگاسیدا

نیل سمێلسێر بۆ سەرچاوەی کردە بە کۆمەڵییەکان چەن مەرج دەست نیشان دەکا کە بریتین لە بواری پێکهاتەیی، بەو هەل و مەرجە گشتیە کۆمەڵایەتییانە دەوترێ کە هاندەر یاخود بەربەستی هەرجۆرە بزاڤێکی کۆمەڵایەتین، بۆ نموونە بە بڕوای سمێلسێر سیستەمی کۆمەڵایەتی – ڕامیاری ئەمریکا بە بۆنەی نەبوونی سیستەمی دەوڵەتی لە هەندێ چەمکەکانی کۆمەڵگادا هەندێ ڕێگای ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانی لەو وڵاتەدا ئاوەڵا هێشتۆتەوە، هیچ ئاینێکی ڕەسمی و حکوومی نییە و خەڵکی دەتوانن سەربەستانە بڕۆنە ڕیزی هەر ئاینێکەوە کە خۆتان پێیان خۆشە، دووەمین مەرج بریتییە لە گوشاری پێکهاتەیی یان هەمان شتێک کە مارکس ململانێی پێ دەگووت و دەبێتە هۆی هاتنە دی گەلێ قازانجی ناتەبا و دژ بە یەک بۆ ئەندامانی کۆمەڵگا. ئەم گوشارانە لە قەوارەی: پەشێوی لە مەڕ داهاتوو، دڵخورپەیە، کاسی و سەرسامی ئاشکرا دەبن، بەم چەشنە ناتەبایی و نابەرامبەری بەردەوامی نێوان گرووپەکان دەبێتە هۆی هاتنەدی ناکۆکی گشتی.

سێیەمین مەرج کە سمێلسێر باسی لێ دەکات بریتییە لە باوەڕە گشتی کراوەکان، بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان بە تەنیا پەرسفدەری دڵە خورپە یان ئەو دوژمنایەتییانەی بە چەشنێکی لێل هەست پێ دەکرێن، نین. بەڵکو لو ژێر کاریگەری ئایدۆلۆژییەکدا دێنە دی کە دەنگی ناڕەزایەتییەکان هەڵدەبڕێ و ڕێگە چارەیەکی پراکتیکی بۆ چارەسەرکردنی پیشان دەدات بۆ نموونە بزاڤە شۆرشگێڕانەکان لەسەر ئەم بۆچوونە دادەمەزرێن کە بۆچی کۆمەڵگا پڕ لە نایەکسانی و نابەرامبەرییە و چۆن دەکرێ لە ڕێی خەباتی سیاسەوە چارەسەر بکرێن.

بە بڕوای سمێلسێر، باوەڕە گشتییەکان دەبنە هۆی کەم کردنەوەی گومان و دڕدۆنگی و نیگەرانی ئەندامانی گرووپێک کە دەیانەوەی دەست بدەن بە کارێکی بە کۆمەڵ، بۆ نموونە ئاماژە دەکەین بە کۆمەڵەی ئایینی دەیڤید لە تێکساسدا لە ساڵی ١٩٩٣دا ئاگری تێبەر بوو و هێزەکانی پۆلیس و فریاکەوتن بە هەموو هەوڵێکیان کە کردیان نەیانتوانی تەنیا یەک کەسیش دەرباز بکەن، وا دیار بوو کە هەموو ئەندامانی ئەم کۆمەڵە بڕیاریان دابوو کە بە جێی خۆبەدەستەوەدان لەگەڵ ڕێبەری کاریزمایان، دەیڤید کۆرێش بمرن، هەرچەند هێزەکانی پۆلیس لە کاتی فریاکەوتندا کونی زۆر گەورەیان لە دیوارەکاندا کردبوو و گازی فرمێسک ڕشیان هەڵدابووە ناوەوە، کەس لەوێ نەهاتبووە دەرەوە و سەرلەبەریان سووتان، هەرچەند ئەم گریمانەیەش هەیە کە رەنگە دەیڤید تووشی نەخۆشییەکی دەروونی بووبێ، بەڵآم ئەمە ناتوانێ ڕوونکەرەوەی ئەم بابەتە بێ کە بۆچی پێڕەوەکانی، خۆیان لەگەڵ ئەودا بە کوشتن دا، کردەوەکەیان هەر هۆیەکی بێ لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە دەخرێتە ڕیزی کردە و هەڵس و کەوتە بە کۆمەڵەکانەوە.


سەرچاوەکان



490 بینین