بنکەی ئاسایشی زانیاری - ISOC

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-05-01:47:00 - کۆدی بابەت: 5157
بنکەی ئاسایشی زانیاری - ISOC

ناوه‌ڕۆك

ISOC

بنكەی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی زانیاری یاخود ISOC یان SOC بەشێكە كە بەرپرسە لە ڕێكخستنی (وێبسایتەكان، بەرنامەكان، داتاكان، بنكەی كۆگای زانیارییەكان یان داتا سێنتەرەكان، سێرڤەرەكان، و كۆمپیوتەر و كەرەستەكانی دیكە) و پارێزگارییان لێدەكات لە جیهاندا.

بنكەی ئاسایشی زانیاری ئینتەرنێت دەبەسترێتەوە بە گەڕان و كارەكانی خەڵك و تەكنەلۆژیا نوێیەكان بۆ چاودێری هەر جوڵەیەكی گوماناوی تێیدا، ئەم بەشە جگە لە كۆمپانیا و ڕووداوی داتاكان، دەستدەگرێ بەسەر هەر هێرشێكی ئەلیكترۆنی و دەیدۆزێتەوە و شیدەكاتەوە و چارەی دەكات یان لەناوی دەبات، هەروەها چاودێری بەرنامەكان دەكات بۆ چاودێری هەر هێرشێكی لەناكاوی هاككەر و هێرشبەران، یاخود ئەوانەی چاودێری بەسەر كەسانی دیكەوە دەكەن بە نایاسایی، بۆ ئەوەی هیچ شتێك ڕوونەدات كە كاربكاتە سەر ڕێڕەوی گشتی كارەكانی ئەو شوێنە.

پێویستییەكان

دروستكردنی بنكەی ئاسایشی زانیاری لە هەر شوێنێك پێویستی بە بڕێكی زۆر پارە و پێداویستی هەیە، بۆ ئەم مەبەستانە دروست دەكرێـت:

  • پاراستنی زانیاری ورد.
  • قبوڵكردنی پێوەری پیشەسازی دیاریكراوی ئەو شوێنە.
  • قبوڵكردنی پێوەری حكومەت، وەك یاسای 53ـی تایبەت بە لیژنەی كرداری نەتەوەیی بۆ پاراستنی زانیاری.

ناوەكانی دیكە

لەوانەیە هەریەك لەم ناوانەی تری هەبێت:

  • بنكەی پاراستنی ئاسایش (SDC)
  • بنكەی شیكردنەوەی ئاسایش (SAC)
  • بنكەی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی تۆڕ (NSOC)
  • بنكەی هەواڵگری ئاسایش
  • بنكەی پارێزگاری هەڕەشە
  • بنكەی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری ئاسایش (SIOC)

تەكنەلۆژیا و كردارەكان

بنكەكە كاری لەسەر كۆكردنەوەی زانیارییە لەسەر سیستمی ئاسایشی زانیاری و بەڕێوبردنی ڕووداوەكان، كە زانیارییەكان لە بنكەكانی ئاسایش و هەواڵگری كۆدەكاتەوە و كاریان لەسەر دەكات و بەكاریان دەهێنێت بۆ چاودێری تۆڕەكان و ڕێكخستنی سیستمی حكومەت و مەترسی و تێكچوون و چاودێری گشتی لەسەر ماڵپەڕەكان و سڕینەوەی بەرنامەكان و بەیاساكردنی دانانی بەرنامەكان، و كەرەستەی پشكنینی هەڕەشە و هێرش بۆ سەر سیستەم، و دۆزینەوەی دەرچەی جێگای مەترسی لەسەر سیستمەكان.

هەروەها بەڕێوەبردنی فایلەكان و دانانی فایەرواڵ و دیواری پارێزەر و ئەنتی ڤایرۆس.

كارمەندان

ئەوانەی لێرە كاردەكەن :

  • شیكەرەوەكان
  • ئەندازیاری ئاسایش
  • بەڕێوبەرانی بنكە كە پسپۆڕی تۆڕ و زانیارین و ڕادەهێنرێن لەسەر ئەندازیاری كۆمپیوتەر و زانستی بەكۆدكردن و ئینكریپت، و ئەندازیاری تۆڕ و زانستی كۆمپیوتەر، و زۆرجار خاوەنی بڕوانامەی گرنگی وەك پسپۆڕی ئاسایشی سیستمی زانیاریـن.

شێوازی كاركردن دەبێت بەردەوام بێت و بۆ كارمەندەكانیش هەشت كاتژمێر لە ڕۆژێك و پێنج ڕۆژی هەفتە بێت، و بنكەكەش لە 24 كاتژمێری ڕۆژ و حەوت ڕۆژی هەفتە كراوەبێت و هەمیشە دەبێت دوو شیكەرەوە ئامادەبن.

لەوانەیە حكومەتەكان زیاتر لە یەك بنكەی ئاسایشی زانیارییان هەبێت، بۆ ئەوەی گەر یەكێكیان لەكاركەوت ئەوی دیكە دەستبەكاربێت و بەردەوامیش پەیوەندی لە نێوانیان هەبێت، یەكەمجاریش بەكارهێنانی ئەم بنكانە لەلایەن حكومەتەكانەوە بوو ئەوەش بۆ پارێزگاری لە زانیاری گشتی وڵات.

بنكەی ئاسایشی زانیاری و ئاسایشی تۆڕ

هەردوو دەزگاكە پێكەوە كاردەكەن و كاری یەكتری تەواو دەكەن، بنكەی ئاسایشی تۆڕ بەرپرسی ئاسایشی گشتی تۆڕ و پاراستنیەتی، و ئەركی یەكەمی پێشكەشكردن و گرەنتیكردنی تۆڕێكی بێ پچڕانی بەردەوامە، بەڵام بنكەی ئاسایشی زانیاری بەرپرسی ئاسایشی ماڵپەڕ و تۆڕ و بەرنامە و داتا سەنتەر و بنكەی زانیارییەكان و كردارەكانی دیكەیە.

كاری سەرەكی بنكەكان

  • كارپێكردن: تەركیز لەسەر حاڵەتی ئاسایش، و تاقیكردنەوەی ئاسایش و ڕێككەوتن و ڤایرۆس و شتی دیكەیە.
  • چاودێری: تەركیز دەخاتە سەر ڕووداوەكان و وەڵامیان دەداتەوە، و بەرپرسی فایل و زانیارییە گشتییەكانە و بەڕێوەیان دەبات.
  • كردار: پاراستنی زانیارییەكان بە كۆد و وشەی تێپەڕ و دیواری پارێزەر و ئەنتی ڤایرۆس و پڕۆتۆكۆڵەكانی دیكە.


سەرچاوەکان



1272 بینین