واتای زاراوەی پزیشکی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-05-05:48:00 - کۆدی بابەت: 5176
واتای زاراوەی پزیشکی

ناوه‌ڕۆك

شیکاری زاراوەی پزیشکی

پزیشکی دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجی بەرەنگاری لە نەخۆشی و بەرزتر کردنی ئاستی تەندروستی کۆمەڵگایە، پزیشکی بەشی تەندروستی واتایەکی بەرفراوانتری هەیە کە بە ناوی پاراستنی تەندروستی (health care) واتە هەر کردەیەک کە مەبەستی چاکسازی باری تەندروستی تاکەکانی کۆمەڵگا بێت بەناوبانگە.

بە درێژایی مێژووی مرۆڤ تا ئەو کاتەی کە بەرهەمهێنانی گروپەکان گەشەیەکی بەرچاوی سەند و ئەندامانیان دەوری ڕەسمی و بەرچاوی گرتە ئەستۆ، بەرپرسیایەتی باری تەندروستی لە ئەستۆیی خودی تاک یان بنەماڵەیدا بوو، پزیشکی وەکو دامەزراوەیەک، کاتێک هاتە دی کە شێوازی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کار و ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات و زیاتر ئاڵۆزتر بوو، پزیشکەکان بەرەبەرە ئەو بەشانەی لەشی مرۆڤ کە چاکبوونەوەیان بۆ هەیە ناسی و ڕێگە دەرمانی زۆرێک لەو نەخۆشیانەیان پیشان دا، هەرچەندە ئەمڕۆ ڕەنگە ئەو شێوە دەرمانییانەی کە سەردەمانی پێشوو لە پزیشکی سوونەتیدا (وەکو پزیشکی گیایی و سروشتی) پیشانیان دەداین، بە نازانستی و سیحربازانەی بزانین، بەڵام هەر هەم شێوازانە ئێستاش لە دونیادا کاری زۆر بۆ چاک کردنەوەی نەخۆشان ئەنجام دەدەن.

هەرچەندە کۆمەڵگا زیاتر بەرە و پیشەسازی بوون بڕوا ئەرکی پاراستی زیاتر دەکەوێتە ئەستۆی پسپۆڕانێ (لە پسپۆڕی بێهۆشییەوە تا دەگاتە تەکنینی ڕادیۆگرافی کە خوێندنی باڵایان هەیە و بەڵگەنامەی (بڕوانامە) پیشەییان وەرگرتووە.


سەرچاوەکان



988 بینین