بۆچی خانمان لەماوەی دووگیانیاندا ١٣ کیلۆگرام لە کێشیان زیاد دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-07-23:32:00 - کۆدی بابەت: 5216
بۆچی خانمان لەماوەی دووگیانیاندا ١٣ کیلۆگرام لە کێشیان زیاد دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

كێشی دووگیان

ئەو خانمانەی کە کێشێکی گونجاویان هەیە ئەگەری هەیە لەماوەی دووگیانیدا ١١ تا ١٥ کیلۆگرام لە کێشیان زیاد بکات، خانمانی قەڵەویش دەبێت ٧ تا ١١ کیلۆگرام کێشیان زیاد بکات.

ئەو شتانە چین دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستەی دایکەکە؟

١- منداڵ (٣٫٦) کیلۆگرام 

منداڵەکەت بەردەوام لە گەشەکردنیدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و گەورەبوونی سک، کاتێک کە منداڵ دەچێتە ناو منداڵدانەوە بە تێپەڕبوونی کات دایکەکە ٣٫٦ کیلۆگرام لە کێشی زیاد دەکات.

٢- وێڵاش (١ تا ١٫٣) کیلۆگرام 

وێڵاش ئەندامێکە کە دەلکێت بە منداڵەکەوە لەکاتی گەشەکردنیدا، تا یارمەتی بدات کە پیسیەکان فڕێ بدات و یارمەتی پێدانی خۆراک و ڕێکخستنی پلەی گەرمی منداڵەکە بۆ ئامادەبوون و هاتنە دەرەی بۆ ژینگەی دەرەوە.

٣- شلەی ئەمینۆتیک (١ تا ١٫٣) کیلۆگرام 

کە بە ئاوی کاتی سکپڕییە یان شلەی ئەمینۆتیک ناسراوە، خۆراکە ماددەی شلن لەناوی کیسەی ئەمینۆتیکدا، دروست بووە لە ئەلیکترۆلایتەکان، بەڵام دوای سێ مانگی یەکەم ئەم شلەیە پڕۆتین و کاربۆهیدرات و و ماددەی خۆراکی تر لە خۆیدا هەڵدەگرێت.

٤- مەمکەکان (١ تا ١٫٣) کیلۆگرام

مەمکی دایک لەماوەی دووگیانیدا گەورە دەبێت تا ئامادە بێت بۆ شیردان.

٥- خوێنی زیادە (١٫٨) کیلۆگرام 

خوێنی زیادە کە منداڵەکە پێویستیەتی بۆ گەشەکردنی، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لەماوەی دووگیانیدا، خوێنی زیادە کە جەستە لەم ماوەدا پەمپی دەکات و پاڵی دەنێت کێشەکەی لە وێڵاش و ئاوی دەوری منداڵەکەش زیاترە.

٦- هەڵگرتنی چەوری بۆ کاتی منداڵبوون (٢٫٧ تا ٤) کیلۆگرام 

منداڵ بە چەند ڕێگایەکی جیاواز ئامادە دەبێت بۆ منداڵبوون، یەکێک لە ڕێگاکان هەڵگرتنی چەورییە بۆ کاتی منداڵبوون کە ئاسانترە، بە درێژایی سکپڕییەکە جەستەت دەست دەکات بە هەڵگرتنی چەوریەکە، لە جێیەکیشدا ئەو چەوریەی کە هەڵت گرتووە کێشەکەی زیاتر دەبێت لەو منداڵەی کە دەتەوێت بیهێنیتە دونیاوە.

٧- گەورەبوونی منداڵدان (١ تا ٢٫٢) کیلۆگرام 

منداڵدان لەماوەی دووگیانیدا دەتوانێت کە ٥٠ هێندەی کاتی ئاسایی خۆی کێشی بێت و گەورە ببێت، بەڵام جێگای دڵگرانی نییە کاتێک کە منداڵەکەت هێنایە دونیاوە دووبارە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، بەڵام گەورەبوونی بڕێک زیاد دەکات بۆ کێشت لەماوەی دووگیانیدا.


سەرچاوەکان



11358 بینین