لیمۆ

لیمۆ

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-10-21:43:00 - کۆدی بابەت: 5265
لیمۆ

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌له‌زه‌ت و جوان و به‌كه‌ڵكه‌كان ، داره‌كه‌ی له‌ وڵاتی گه‌رمه‌سێردا ئه‌بێت ، به‌ری داره‌كه‌ش هه‌ر لیمۆی پێ ئه‌ڵێن ، توێكڵێكی زه‌ردی بۆن خۆشی هه‌یه‌ ته‌نكتر له‌توێكڵی پڕته‌قاڵ لیمۆ له‌سه‌ر دوو جۆره‌ : لیمۆی شیرین و لیمۆی تورش ، تورشه‌كه‌ی به‌كه‌ڵكتره‌ له‌ شیرینیه‌كه‌ی ، خواردنی لیمۆ تورش بۆ هه‌ڵامه‌ت سك تێكچون سه‌ر گێژبون باشه‌و لایان ئه‌بات ئاوی لیمۆ بۆنه‌هێشتنی ژاری مار و دووپشك زۆر باشه‌ .

 


سەرچاوەکان

233 بینین