نزای چوونەدەرەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-18-14:14:00 - کۆدی بابەت: 5390
نزای چوونەدەرەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە

ناوه‌ڕۆك

زیکری چوونەدەرەوە لەماڵ

١- بِسْمِ اللهِ, تَوَكَّلْتُ عَلَى اللهِ, وَلا حَوْلَ وَلا قُوَةَ إِلاَّ بِاللهِ

واتە: بەناوی خودا دەچمە دەر لە ماڵ، پشتم بە خودا بەست و ھیچ ھەوڵ و ھێزێکیش نییە جگە لەو توانا و ھێزەی کە لە لایەن خوداوەیە.

٢- اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَضِلَّ, أَو أُضَلَّ, أَوْ أَزِلَّ, أَوْ أُزَلَّ, أَوْ أَظْلِمَ, أَوْ أُظْلَمَ, أَوْ أَجْهَلَ, أَوْ يُجْهَلَ عَلَيَّ 
 
واتە: خودایە من پەنا دەگرم بە تۆ لەوەی، کە خەڵکی گومڕا بکەم، یان گومڕا بکرێم، یان ھەڵە بکەم یان ھەڵەم پێ بکرێت، یان ستەم بکەم یان ستەمم پێ بکرێت، یان نەزانی و نەفامی بکەم، یان نەزانی و نەفامیم بەرامبەر بکرێت.

زیکری گەڕانەوە بۆ ماڵەوە

بِسْمِ اللهِ وَلَجْنَا, وَبِسْمِ اللهِ خَرَجْنَا, وَعَلَى اللهِ رَبِّنَا تَوَكَّلْنَا 
 
واتە: بەناوی خودا چوینە ژوورەوە و بەناوی خودا دەرچووین لە ماڵ، پشت و پەناشمان بەستووە بە خودای پەروەردگارمان.


سەرچاوەکان



931 بینین