بزوێنەری هەڵمی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-20-03:01:00 - کۆدی بابەت: 5430
بزوێنەری هەڵمی

ناوه‌ڕۆك

شۆڕشی پیشەسازی

شۆڕشی پیشەسازی لە سەدەی هەژدە و نۆزدەدا بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، ئامانجی سەرەکی لەم شۆڕشە بریتی بوو لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دەستی کار و سەرچاوە مرۆییەکان بۆ کرداری دروستکردن، یەکێک لەو هەنگاوانەی بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بریتی بوو لە بابەتی بەکارهێنانی ئامێرەکان، ئەمە بیرۆکەیەک بوو کە بیری ئەندازیار و پیشەسازەکانی بۆ چەندین ساڵ سەرقاڵ کردبوو، ئەم خەونە دوای چەندین داهێنان و گەشەسەندنی زانستی هاتە دی، گرنگترین داهێنانیش بریتی بوو لە بزوێنەری هەڵمی،

ڕۆڵی بزوێنەری هەڵمی

لە سەرەتادا، بزوێنەرە هەڵمییەکان زۆر بە هێواشی و بە سەدان ساڵ پەرەیان پێدراوە، لە سەرەتاکانی سەدەی حەڤدەدا، بزوێنەرە هەڵمییەکان بوون بە شتی بەنرخ و گرانبەها، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی پیشەسازیدا وزەی هەڵمی خرایە بواری کردارییەوە. بزوێنەری هەڵمی یەکێک بووە لە گرنگترین داهێنانەکان لە کاتی شۆڕشی پیشەسازیدا. 

بزوێنەرە هەڵمییەکان لە چەندین بواری پیشەسازیدا بەکارهاتوون، بە تایبەت هەڵکەندن، بە جۆرێک یەکەمین بزوێنەرەکان بۆ دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە شوێنە قووڵەکان بەکارهاتوون. لە سەردەمە کۆنەکاندا چەندین ئاش وزەی هەوایابن بەکارهێناوە بۆ جووڵاندن و کارپێکردنی ئاشەکان، بەڵام لەگەڵ بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی بزوێنەرە هەڵمییەکان، دروستکردنی کارگە لە هەر شوێنێک بوو بە کارێکی ئاسان، نەوەک تەنها لە نزیک ئاو یان هەوا. لەبەر ئەوەی ئەم دوو جۆرە سەرچاوەی وزەیە بەپێی وەرز و کاتەکان دەگۆڕان و هەمیشە بەردەست نەبوون، بە پێچەوانەی وزەی هەڵمییەوە کە دەکرێت سەرچاوەی وزەکان هەڵبگیرێن و لە هەر شوێنێک کە ویسترا بەکار بێنرێن.

لە کانەکانی کانزاوە تاوەکو ئاشەکان، بزوێنەرە هەڵمییەکان لە زۆر بوار و پیشەسازیدا بەکار دەهێنران. بزوێنەرە هەڵمییەکان هەستان بە باشترکردنی توانای بەرهەمداری و تەکنەلۆژی، هەروەها ئاسانکار بوون بۆ دروستکردنی بزوێنەری بچووکتر و باشتر.

شێوازی کارکردنی بزوێنەری هەڵمی

بزوێنەری هەڵمی (المحرک البخاري - Steam Engine) کە لە شەمەندەفەرەکاندا بەکار دێت، بە شێوەیەکی گشتی بەم شێوەیە کار دەکەن و پێناسە دەکرێن:

  • بزوێنەری هەڵمی لە شەمەندەفەرەکاندا لە چەند بەشێکی سەرەکی پێکدێن، کە بریتین لە: تانکی ئاو و بستۆن و بەشی جووڵاو و هەڵگری هەڵم وتێنەر، هەروها سوکانی لێخوڕین. 
  • خەڵوز لە نێو سندوقێکی فارگۆنی لێخۆڕیندا بوونی هەیە و دەسووتێنرێت، ئەمەش ڕۆڵی هەیە لە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمیی ئاوەکە.
  • هەڵم دەست بە دروستبوون دەکات کاتێک ئاو دەگاتە ئاستی کوڵان.
  • هەڵمی ئاو دوای ئەوە دەست دەکات بە کشان و پاشان دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەڵمەوە بەرەو هەڵگرە هەڵمییەکە.
  • لە نێو پستۆنەکەدا هەڵمی ئاو دەبێتە هۆی دروستبوونی پەستان و بەم شێوەیەش جووڵە دەکەوێتە بزوێنەرەکە، پاشان شەمەندەفەرەکە دەست دەکات بە جووڵە.

پەرەسەندنی بزوێنەری هەڵمی

زانا جەیمس وات ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لە پەرەپێدانی بزوێنەری هەڵمیدا، لە ساڵی 1763 بزوێنەرێکی هەڵمیی هێنا کە دەگەڕایەوە بۆ زانا نیومان (Newcomen)، بەڵام ئەم بزوێنەرە پێویستی بە ئەنجامدانی چاکسازی بوو تیایدا بە جۆرێک کە بتوانرێت بەکاربێت بە شێوەیەکی زانستی و دروست، دوای چەندین تاقیکردنەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بۆی دەرکەوت کە بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە کارا بێت و باش کار بکات دەبێت بستۆنەکە بە گەرمی بمێنێتەوە، پاشان کار لەسەر کەمکردنەوەی گەرمیی هەڵمەکە بکرێت.


سەرچاوەکان



1423 بینین