جیاوازی نەبی و ڕەسول

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-20-17:58:00 - کۆدی بابەت: 5433
جیاوازی نەبی و ڕەسول

ناوه‌ڕۆك

پێغەمبەران

پێغەمبەران دابەش دەكرێن بۆ دوو جۆر، نەبی و ڕەسول.

جیاوازییەكان

  • ڕەسول پلەی لە نەبی بەرزترە، چونكە هەموو ڕەسولێك نەبییە، بەڵام هەموو نەبییەك ڕەسول نییە.
  • ڕەسول بە پەیامێكی نوێوە دێت و نوێكاری پێیە بۆ ئایینی پێش خۆی، بەڵام نەبی هەمان ئایینی پێغەمبەری پێش خۆی جێبەجێ دەكاتەوە و بانگەشەی بۆ دەكات.
  • ڕەسول یاسا و ڕێسای هەیە و خاوەنی شەریعەتە، بەڵام نەبی زیاتر جەخت لەسەر بەندایەتی و یەكتاپەرستی دەكاتەوە.
  • ڕەسول دەكرێت خاوەنی كتێب بێت، بەڵام نەبی ناتوانێت.
  • گەلی ڕەسول ژمارەیان زۆرترە لە گەلی نەبی و كاری ڕەسول سەختترە.
  • گەلی ڕەسول شوێن خۆی و شەریعەت و یاساكانی دەكەون، بەڵام گەلی نەبی شوێن خۆی و شەریعەت و بەرنامەی پێش خۆی دەكەون.
  • ڕەسول وەحی و پەیامی بەئاگاییەوە بۆ دێت، بەڵام نەبی لە خەو یاخود بە ئەندێشە بۆی دێت.

خاڵی هاوبەشی نەبی و ڕەسول

  • مرۆڤن و خوای گەورە بە تایبەت هەڵیبژاردوون لە نێوان خەڵكی و گەورەی كردوون بە پەیامەكەیان.
  • دەخۆن و دەخۆنەوە و نەخۆش دەكەون و دەمرن و توانای لابردنی زیان و سوودیان نییە و ئاگاداری دونیای غەیبیش نین -جگە لەوەی خودا پێیان دەڵێت بۆ مەبەستی تایبەت-.
  • ڕاست و دروستی ئەو پەیامەی دەیگەیەنن و دوورە لە قسەی تایبەتی خۆیان، جگە لەوەی پەیامەكەی پێ ڕوون دەكەنەوە.
  • هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەرەكانیان حەرامە لەدوای كۆچی دوایی خۆیان.
  • باشترین مرۆڤەكانی سەر زەوین لە زانیاری و ڕەوشت و بەندایەتی و خاوەن پاكترین دڵەكانن. 


سەرچاوەکان



1505 بینین