هۆکارەکانی هەستیاریی پێست

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-22-14:43:00 - کۆدی بابەت: 5472
هۆکارەکانی هەستیاریی پێست

ناوه‌ڕۆك

هەستیاری پێست یاخود ئیکزیما 

هەستیاریی پێست شێوازێکی کاردانەوەیە کە پێست پێی هەڵدەستێت، وە بە چەندین نەخۆشی جیاواز دەردەکەوێت، وە هەروەها حاڵەتێکی تەندروستی تایبەت و دیاریکراو نییە، کە زۆرجار دەست دەکات بە دەرکەوتن لە شێوەی تلۆقی سووری بچووک کە شلەیەکی ڕوونی مەیلەو سووری تێدایە، لەگەڵ زیپکەی بەرزەوە بوو لەسەر ڕووی پێستەکە، لە حاڵەتی حەساسییەتی کۆن و درێژخایەندا تلۆقەکان کەمتر لەسەر ڕووی پێست دەردەکەون، ئەستووری پێستەکەش بە شێوەیەکی دیار زیاد دەکات، ئیکزیما بەوە جیا دەکرێتەوە کە خوروویەکی زۆری هەیە، هەروەها رێژەی توشبوونەکەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، ڕەنگە لە ڕێژە و پلەیەکی کەمەوە بێت تا دەگاتە هەستیاری تووند، کە ئەویش حالرتێکی مەترسیدارە و ڕەنگە ژیانی نەخۆش بخاتە ژێر مەترسییەوە. 

نیشانەکانی هەستیاری پێست 

زۆرجار هەستیاری پێست بەر لە ٥ ساڵی دەست پێدەکات، وە زۆرجار بەردەوام دەبێت تاکو قۆناغی هەرزەکاری و پاش تەمەنی پێگەیشتن، ڕەنگە لای هەندێک کەس دەربکەوێت بە شێوەی خولی و دواتر بۆ ماوەیەک نەمێنێت کە ڕەنگە چەند ساڵێک بخایەنێت، نیشانەکانی توشبوون بە هەستیاری پێست کە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، کە ئەم نیشانانە دەگرێتەوە:

  • وشکبوونی پێست.
  • خورانی پێست، کە ڕەنگە زۆر بێت، بەتایبەتیش لە شەواندا. 
  • کۆمەڵێک پەڵە کە ڕەنگەکانیان لە نێوان سوور و قاوەییدایە، بەتایبەتیش لە دەستەکان و پێیەکان و ئانیشکەکان و مەچەکەکان و مل و بەشی سەرەوەی سنگ و ژێر باڵەکان و ئەژنۆکاندا دەردەکەون، بەڵام ئیکزیما لە منداڵدا لە دەموچاو و تەپڵی سەردا دەردەکەوێت.
  • دەرپەڕینی بچووک و بەرزەوەبوو لە ڕووی پێستەکەوە، کە دەکرێت لە کاتی ڕووشاندنی شلەکە لێوەی وروژم بکات بۆ دەرەوە.
  • پێستی توشبوو ئەستوور دەبێت و پوولەکەی و قاش قاش دەبێت.
  • لەکاتی ڕووشاندنی ناوچەی توشبوو، ئیگزیماکە پارچە پارچە دەبێت و پێستەکە هەستیار دەبێت و دەبێتە لوو.

هۆکارەکانی هەستیاریی پێست

تا ئێستا هۆکارەکانی هەستیاری نەزانراون، بەڵام کۆمەڵێ کارتێکەری بۆماوەیی و ژینگەیی هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی و گەشەسەندنی، ئیگزیما نەخۆشییەکەی نادرمە، واتا ناگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بەڵام دەکرێت منداڵ لە یەکێک لە دایبابییەوە بۆی بگوازرێتەوە کە هەمان هەستیاری یان هەر هەستیارییەکی دیکەیان هەبێت، وە ئەگەری دەرکەوتنی هەستیاری لە منداڵدا زیاتر دەبێت ئەگەر دایک و باوکیشی توشبووبن، لە گرنگترین ئەو هۆکارە ژینگەییانەی کە دەبنە هۆی هەستیاری پێست ئەمانەن:

  • هاندەرەکان: کە هەریەکە لە پاککەرەوەکان و شامپۆ و پاکژکەرەوە و شەربەتی میوەی و گۆشت و سەوزە دەگرێتەوە.
  • ماددەی هۆکاری هەستیاری (Allerges): وەکو پەروانە و ئاژەڵی ماڵی و تۆز و بۆگەنی و کڕێشکی سەر.
  • میکرۆبەکان: کە بەکتریای خڕی تەزبیحی ئاڵتونی و ڤایرۆس و هەندێک جۆری کەڕوو دەگرێتەوە. 
  • گەرمی یان ساردی: دەکرێت ئیکزیما دەربکەوێت بەهۆی بەرکەوتن بە گەرما یان بە سەرما یان شێی زۆر یاخود شێی کەم یان عەرەق کردنەوە پاش ڕاهێنانی وەرزشی. 
  • خۆراک: هەندێک خۆراک ڕەنگە کارئاسانی بکەن بۆ دەرکەوتنی هەستیاری وەکو بەرهەمەکانی ماست و هێلکە و گوێز و هەندێک تۆو و گەنم و بەرهەمەکانی پاقلەی سۆیا.
  • پەستانی دەماری و دوودڵی: بە هۆکارێکی سەرەکی دانانرێن بۆ دەرکەوتنی ئیکزیما، بەڵام دەکرێت نیشانەکان خراپتر بکات.
  • هۆڕمۆنەکان: دەکرێت ئیکزیما دەربکەوێت بە گۆڕانت هۆڕمۆنەکانی جەستەی مرۆڤ، بەتایبەتیش لای ئافرەتان، وەکو ئەوەی ڕوودەدات لەکاتی دووگیانی و چەند کاتێکی دیاریکراو لە سوڕی مانگانەیان، هەروەها توندی هەستیاری پێست یان ئیکزیما دەگۆڕێت بە جۆراوجۆری و گۆڕانی هۆکارەکانی، وێڕای ئەوەش زۆربەی حاڵەتەکانی توشبوون بە هەستیاری چارەسەر ناکرێن، بەڵکو چارەسەرەکان تەنها دەتوانن نیشانەکانی کەم بکەنەوە.


سەرچاوەکان

5481 بینین