چیاکانی ئەندیز

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-22-03:22:00 - کۆدی بابەت: 5474
چیاکانی ئەندیز

ناوه‌ڕۆك

چیا - شاخ

شاخ یەکێکە لە دیارترین دیاردە سروشتییە جوگرافییەکان کە دەکرێت بە ڕوونی و ئاسانی بناسرێتەوە، بەهۆی ئەو بەرزییەی کە هەیەتی و ئەو لێژییەی کە پێیەوە دیارە لە لاکانیدا، زۆرکات چیاکان لوتکەیان هەیە کە بەرزترین خاڵی چیاکانن، هەروەها زۆربەی کات چیاکان بە شێوەی زنجیرە دروستدەبن، یاخود دەکرێت کە چیایەک بە تەنیا دروست ببێت، بەڵام ئەم حاڵەتە زۆر کەمە.

چیاکانی ئەندیز دەکەونە کوێوە؟

چیاکانی ئەندیز تەنها لە یەک دەوڵەتدا نین، لەبەر ئەوەی ئەندیز بە درێژترین زنجیرە چیا دادەنرێت لە جیهاندا، بە جۆرێک ئەم زنجیرە شاخاوییە لە کیشوەری ئەمریکای باشوورەوە درێژ دەبێتەوە و چەند دەوڵەتێک دەبڕن، ئەو وڵاتانەی زنجیرە چیاکەی پێدا تێپەڕ دەبێت بریتین لە: ئیکوادۆر، پیرۆ، ڤەنزوێلا، ئەرجەنتین، بۆلیڤیا، چیلی، کۆڵۆمبیا.
یەکێک لەو شتانەی زنجیرە چیاکەی پێ دەناسرێتەوە گڕکانە زۆرەکانییەتی، بەڵام ئەم گڕکانانە ژمارەیەکی کەمیان چالاکن، بەرزترین خاڵیش لە زنجیرە چیاکە دەکەوێتە ئەرجەنتینەوە، کە ناوی لوتکەی ئەکونکاجوا ـیە، بەرزیی ئەم لوتکەیە دەگاتە 2،959 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی زەریاوە.

ژینگەی زیندەیی لە چیاکانی ئەندیز


چیاکانی ئەندیز چەندین ڕووەک و گیانداری تایبەتی لێیە کە خۆیان لەگەڵ ژینگە شاخاوییە سەختەکە ڕاهێناوە، نزیکەی 600 جۆر مەمکدار لە درێژایی زنجیرە چیاکەدا هەن، هەروەها نزیکەی 600 جۆریش خشۆک هەن، سەرەڕای هەبوونی زیاد لە 1700 جۆری باڵندە و 400 جۆر ماسی، هەروەها هەندێک زیندەوەری دیکە هەن لە چیاکانی ئەندیز کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە بەهۆی چالاکییە مرۆییە زیانبەخشەکانەوە، وەک ڕاوکردنی نایاسایی و هێنانی چەند جۆرێکی گیاندار بۆ ژینگە شاخاوییەکە.


سەرچاوەکان



977 بینین