پابلۆ ئیسکۆبار

له‌لایه‌ن: - ڕەوەند دڵشاد - به‌روار: 2021-05-27-23:14:00 - کۆدی بابەت: 5584
پابلۆ ئیسکۆبار

ناوه‌ڕۆك

تاوانباری کۆڵۆمبی

پابلۆ ئیسکۆبار، ناوی تەواوی پابلۆ ئیمیلیۆ ئیسکۆبار گاڤیریا (بە ئینگلیزی: Pablo Escobar)، لە ١ مانگی ١٢ی ١٩٤٩لە ڕیۆنیگرۆ، کۆڵۆمبیا لەدایکبووە، لە ٢ی مانگی ١٢ی ١٩٩٣ لە مێدڵین کۆچی دوایی کردووە، تاوانباری کۆڵۆمبی و سەرۆکی کارتێلی مێدڵین (کارتێل ڕێکخراوێکی قازانج ویستە زۆربەی کات کارەکانی نایاسایین)، بێ مشتومڕ بەهێزترین بازرگانی جیهان بوو لە ساڵانی ٨٠ و سەرەتای ٩٠ەکان.

ژیاننامە

هەر لە دوای لەدایکبوونی ئیسکۆبار، خێزانی ئیسکۆبار کە باوکی جووتیار بوو، دایکیشی مامۆستای قوتابخانە بوو گواستیانەوە بۆ ئینڤیگادۆ لە کۆلۆمبیا كە یەكێكە لە كەنارەكانی مێدڵین. لە کاتێکدا هێشتا هەرزەکار بوو، ئەو دەستی کرد بە ژیانی تاوانکاری. سەرەتای چالاکییە نایاساییەکانی بریتیبوون لە فرۆشتنی بڕوانامەی ساختە، قاچاخچێتی کەلوپەلی دەنگی، هەروەها دزینی کێلی گۆڕ و فرۆشتنەوەی. لەگەڵ ئەمانەدا ئیسکۆبار ئۆتۆمبێلی دەدزی، هەر ئەم تاوانە بووە هۆکاری یەکەم دەستگیرکردنی لە ١٩٧٤.

ماددەی هۆشبەر

هەر کە پیشەسازی کۆکاین گەشەی کرد لە کۆڵۆمبیا، بەهۆی ئەوەی سنوری وڵاتەكە نزیکە لە پیرۆ، ئیکوادۆر و بۆلیڤیا، كە وڵاتە گەورە گەشەپێدەرەکانی کۆکەن (ئەو ڕووەكەی كۆكاینی لێ بەرهەمدێت)، ئیسکۆبار تێکەڵ بە قاچاخچێتی دەرمان دەبێت. لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٧٠ هاوکاری کرد لە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی تاوانکاری کە دواتر ناسرا بە کارتێلی مێدڵین. هاوبەشە ناسراوەكانی لە (برایانی ئۆکا) بریتیبوون لە خوان دەیڤد، خۆرخێ لویس، لەگەڵ فابیۆ. ئیسکۆبار وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە کاری دەکرد، کە بە شێوەیەکی گشتی سەرنجی لەسەر بەرهەمهێنان، گواستنەوە، هەروەها فرۆشتنی کۆکاین بوو.

لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٨٠دا کارتێلی مێدڵین دەستی گرت بەسەر بازرگانی کۆکایندا، بە کارامەیی توانا باوەڕپێنەکراوەکی ئیسکۆبار لەگەڵ سامانەکەی.  كە بە گوێرەی هەندێک ڕاپۆرت، سامانەکەی نزیکەی ٢٥ ملیار دۆلار بووە، و ژیانێکی دەستبڵاوی بۆ فەراهەم کردووە لەوانە ٢٨٠٠ هێکتار زەوی بە ناوی (هاسیندا ناپۆلیس)، کە خەمڵێنراوە بە ٦٣ ملیۆن دۆلار، وە جیادەکرایەوە بە بوونی یاریگای تۆپی پێ، پەیکەری دایناسۆر، ڕێڕەوێکی فڕۆکە، وە یاریگایەکی تێنس. لەگەڵ ئەمانەدا ئەم موڵکە باخچەیەکی ئاژەڵانی هەبوو، کە زەڕافەی ماڵی، ئەسپی ئاوی، هەروەها حوشتر و چەندین جۆری دیکەی ئاژەڵی تێدابوو.

ئیسکۆبار چەندین پڕۆژەی هەبوو بۆ چارەسەری هەژاری و لە ئەنجامدا ناسرا بە (رۆبن هود)ـی کۆڵۆمبیا. ئەو تێبینیکردنەش یارمەتی دا لە بردنەوەی هەڵبژاردن بۆ کورسییەکی جێگرەوە لە کۆنگرێسی وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٨٢.

هەرچەندە ئەم کارە مرۆییانە دەژمێردران لەسەر ئیسکۆباری بە دڵڕەق ناسراو. ئیسکۆبار لەگەڵ کێشەکان مامەڵەی دەکرد بە دەستەواژەی (پلاتا ئۆر پلۆمۆ) بە واتای زیو(بەرتیل) یا قوڕقوشم (فیشەک). لە بەربەرەکانێی بازرگانەکانی دەرمان، بەتایبەتی لە کارتێلی کاڵی، قوربانییەکانی بریتیبوون لە ناوەندە حکومییەکان، پۆلیس، هەروەها مەدەنییەکان. لە ساڵی ١٩٨٩ کارتێل بە پلانێک بۆمبێکیان لە فڕۆکەیەکدا جێگیر کرد بە ئامانجی کوشتنی زانیاری گوێزەرەوەیەکی زانراو. زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران. ترسەکانی خۆبەدەستەوەدان بە ویلایەتە یەکگرتووەکان- وەک ناوەندی زۆرینەی دەرمانەکانی کارتێل، ڕووبەڕووی ئیسکۆبار بوویەوە وەک لوتکەی ئامانجی جەنگی دەرمان. تەنانەت لە تۆڵەسەندنەوەیەکی گەورەتر دەچوو بۆ ئیسکۆبار، وەک خۆی وتوویەتی " گۆڕێکم لە کۆڵۆمبیا پێ باشترە وەک لە زیندانێک لە ئەمریکا.

خوێنڕشتنێکی بەردەوام و پیاوکوژییەکی گەورە ئەنجامدرا بۆ دۆزینەوەی ئیسکۆبار، لە هەمان کایشدا حکومەت دەستیکردبوو بە وتووێژ بۆ خۆبەدەستەوەدانەکەی. لە مانگی ٦ی ١٩٩١، لە هەمان ڕۆژ کە کۆنگرێسی کۆڵۆمبیا دەنگی دا بە قەدەغەکردنی تەسلیمبوون لە دەستووری نوێی کۆڵۆمبیا، ئیسکۆبار خۆی بەدەستەوەدا و بەدوایدا زیندانی کرا. بەندکردنەکەی سەرەڕای ئەوەی کەمێک کاریگەری هابوو لەسەر چالاکییە تاوانکارییەکانی و شێوازی ژیانی. ڕێگای پێدرابوو بۆ بنیادنانی زیندانێکی نایاب، کە ناسرابوو بە (کۆشکەکە). نەک تەنها ئاسانکارییەکانی ژیانی هابوو وەک یانەی شەوانە، ساونا، تاڤگە، لەگەڵ یاریگا. هەروەها تەلەفون، کۆمپیوتەر و فاکسیشی هابوو. دوای ئەوەی ئیسکۆبار ٢ هاوڕێی ئەندامی کارتێلی کوشت لە زیندانەکەیدا، بڕیاردرا بە گواستنەوەی بۆ زیندانێکی کەم دڵخوازتر. پێش ئەوەی بتوانرێت بیگوازنەوە، ئیسکۆبار لە ژێر چاودێری هەڵدێت لە مانگی ٧ی ١٩٩٢. حکومەتی کۆڵۆمبیا هاوکاریدەکرا لەلایەن کارمەندانی ئەمریکا و بازرگانانانی دەرمان کە ڕکابەری ئیسکۆبار بوون. لە ڕۆژی ٢ ی مانگی ١٢ی ١٩٩٣، ئیسکۆبار ئاهەنگی یادی ٤٤ ساڵەی تەمەنی دەگێڕا، وەک ئەڵێن چیژوەرگرتن لە کێک، خواردنەوە و ماریوانا. بۆ ڕۆژی دواتر شوێنی خۆشاردنەوەکەی دۆزرایەوە. کاتێک هێزە کۆڵۆمبییەکان هێرشیان ‌هێنا بۆ سەر باڵەخانەکەی، ئیسکۆبار لەگەڵ پاسەوانێکی ئەیانەوێ بڕۆنە سەر سەربانەکە. فیشەک بارانکردن و هێرشەکان دەستی پێکرد و لە کۆتاییدا ئیسکۆبار پێکرا. هەندێک وا بیریان دەکردەوە کە تەنها ژیانی خۆی کۆتایی هات، بەڵام دوای مردنی ڕاستەوخۆ کارتێلی مێدڵین لەناوچوو. دوای مردنی بۆ چەند یەکەیەک ژیانی ئیسکۆبار کرا بە چەندین کتێب، فیلم و بەرنامەی تەلەفیزۆنی.


سەرچاوەکان



1062 بینین