سوودە تەندروستیەکانی شوتی 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-06-01:17:00 - کۆدی بابەت: 5756
سوودە تەندروستیەکانی شوتی 

ناوه‌ڕۆك

شوتی

شوتی بە یەکێک لە باوترین میوەکانی وەرزی ھاوین دادەنرێت و یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی گەرمای و قەربووی شلەمەنییە ونبووەکانی جەستە دەکاتەوە، ئەم میوە بە گونجاو دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەمبکەنەوە.

سوودە تەندروستییەکانی شوتی بۆ جەستە

١- بەھێزکردنی بەرگری جەستە: شوتی چەندین دژە ئۆکسیدی بەھێزی تێدایە وەک کارۆتین (Carotene) و لیکۆبین (Lycopene) و ڤیتامین C، کە ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە بەھێزکردنی بەرگری جەستە، و بەرەنگاربوونەوەی چەندین نەخۆشی و ھەوکردن، بەتایبەت ھەوکردنی جومگەکان.

٢- یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی کۆئەندامی ھەرس، ئەمەش بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاو تێیدا، کە جووڵەی گەدە ئاسان دەکات و لە قەبزی دەیپارێزێت، هەروەها کۆڵۆن لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت.

٣- باشترکردنی تەندروستی دڵ و دەمارەکان: شوتی ڕێژەیەکی بەرز لە ئاو و ئاسن و پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی و ستیرۆلین (Citrulline)ـی تێدایە، کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە  لە نزمکردنەوەی پەستانی خوێ، و یارمەتی ملولەکانی خوێن دەدات لە حەوانەوە و کشان، هەروەها دەمانپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان.

٤- یارمەتی فەرمانەکانی گورچیلەکان دەدات: یەکێکی دیکە لە سوودەکانی شوتی یارمەتی گورچیلەکان دەدات لە فەرمانەکانیدا، و ھۆکارە بۆ زۆر میز کردن و شیکردنەوەی بەردی گورچیلە، هەروەها یارمەتیەکی زۆر دەدات لە چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە و ھەوکردن، ھەروەھا شوتی پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ترشی یۆرک (Uric acid) و خوێ لە خوێندا دەدات.

٥- زیادکردنی جوانی پێست: بوونی دژە ئۆکسیدەکان لە شوتیدا وەک لکۆبین و ڤیتامین G وای لێکردووە کە سوودێکی زۆری ھەبێت بۆ پێست، وەک: 

پاراستی پێست لە تیشکی خۆر و کاریگەریە دەرەکییەکان.
پاراستنی پێست لە چروچ و لۆچی.
یارمەتی ساڕێژبوونەوەی برین و چاکبوونەوەی سوتاوی و خێرا کردنی ساڕێژ بوونەوەی برینەکان، ئەم سوودانەی شوتی بەھۆی بوونی ترشی ئەمینی ستیرۆلینە کە دەگۆڕێت بۆ ئەرجنین (Argnine)، ئەرجنین ھانی خڕۆکە سپیەکانی خوێن دەدات بۆ گەیشتن بە شوێنی برینەکە، و خێراکردنی ساڕێژبوونەوەی برینەکە، و یارمەتی دەدات لە قەرەبوو کردنەوەی شانە لەناوچوەکانی.

٦- دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجەیە: لیکۆبین کە لە شوتیدا ھەیە، دژە ئۆکسیدێکی بەھێزە یارمەتیدەرە لە دژایەتی کردنی نەخۆشی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان، و شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە.

٧- شوتی سوودی بۆ ئافرەتی دوگیان هەیە: شوتی سەرچاوەیە بۆ ترشی فۆلیک (Folic acid)، کە بە توخمێکی زۆر گرنگ دادەنرێت بۆ ئافرەتانی دووگیان، بە تایبەت لە مانگەکانی یەکەمی دووگیانیدا، کە یارمەتی ڕێکخستنەوەی ئاو دەدات لەناو شانەکان و خوێندا، هەروەها مەترسی توشبوونی کۆرپەلە بە نەخۆشیەکانی پێست کەمدەکاتەوە لەداھاتوودا، وەک ئەکزیما، و ھەروەھا یارمەتی ڕێکخستنی کۆئەندامی دەماری کۆرپەلە دەدات و دەیپارێزێت لە تێکچوون، بەتایبەت تێکچوونی دڕکەپەتک.


سەرچاوەکان



837 بینین