کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ ئازار و ژان لە جومگەکاندا

له‌لایه‌ن: - کرێکار ڕوستایی - به‌روار: 2021-07-13-01:57:00 - کۆدی بابەت: 5867
کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ ئازار و ژان لە جومگەکاندا

ناوه‌ڕۆك

سوودی کەڵەشاخ بۆ ئازار و ژان لە جومگەدا

ئازار و ژانی جومگە بە هۆی نەخۆشیەوەیە یان بە هۆی بەرکەوتنی زەبری ڕووداوێک ئازاری پێگەیشتووە، هەروەها دەکرێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە جومگەکان توشی ئازار ببن، کەڵەشاخ چارەسەرێكی بێ وێنە یە بۆ ئازار و ژانی جومگە، چونکە دوای کەڵەشاخ کۆمەڵێک ماددەی سوودبەخش دەردەدرێت بۆ ئەو شوێنەی کە ئازار و ژانی هەیە بۆیە کەڵەشاخ بە شێکی زۆر لەو ئازارە کەم دەکاتەوە، بەتایبەت بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم، باداری و سەوفان زۆر بەسوودە.

کاتێک بە هۆی ڕوداوێک توشی خوێنتێزان "کۆبوونەوەی خوێن" دەبیت، ئەم خوێنتێزانە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر، کەڵەشاخ دەبێتە هۆی هێنانە دەرەوەی ئەو خوێنە و دەبێتە هۆی نەمانی ئێش و ئازار، بۆیە کەڵەشاخ تاكە چارەسەرێكی سروشتییە بۆ کەمکردنەوە و نەمانی ئێش و ئازار و ژان لەجەستەی مرۆڤدا.


سەرچاوەکان



1243 بینین