یەکەی سەربازی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-15-18:16:00 - کۆدی بابەت: 5908
یەکەی سەربازی

ناوه‌ڕۆك

یەکە سەربازییەکان

یەکەی سەربازی یاخود وەحدەی عەسکەری (بە ئینگلیزی: Military Unit)، بەو کۆمەڵانە دەوترێت کە هەریەکێکیان ناوێکیان هەیە و ژمارەیەک سەرباز و جۆری ئەرک لە خۆدەگرن و فەرماندەیەکیان هەیە، هەندێک لە یەکەکان بە کۆمەڵێک سەربازی کەم و هەندێکیشیان بە هەزاران سەربازی تێدایە و فەرماندەکانیان بەپێی پلەی سەربازی جیادەکرێنەوە.

یەکەکان

ناوی کوردی ناوی عەرەبی ئەفسەر درووستبوونی یەکە ژمارەی سەرباز
بەش قسم سەرباز بۆ عەریف بەشێکی پیادەی بچووک ٢ بۆ ٤ کەس
پاژ یاخود گرووپ جماعة یاخود طاقم عەریف بۆ ڕەقیب بەشێکی پیادەی بچووک ٨ بۆ ١٢ کەس
دەستە حظيرة  رەقیب بۆ یاریدەدەری یەکەم بەشێکی پیادەی بچووک ٨ بۆ ١٢ کەس
پەل فصيلة جێدار بۆ پێشەنگ زیاتر لە ٢ گرووپ یان دەستە ٢٦ بۆ ٥٥ کەس
لق سریة پێشەنگ بۆ پێشڕەو ٢ بۆ ٨ پەل ٨٠ بۆ ٢٢٥ کەس
کەرت کتیبة پێشڕەو بۆ سەرهەنگ ٢ بۆ ٦ لق ٣٠٠ بۆ ١٣٠٠ کەس
بەتالیۆن فوج پێشکار بۆ سەرتیپ زیاتر لە ٢ کەرت ١٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ کەس
تیپ، هێز لیواء سەرهەنگ یان سەرتیپ ٣ بۆ ٦ کەرت ٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ کەس
لەشکر فرقة سەرتیپ یان سالار ٢ بۆ ٤ تیپ  ١٠ بۆ ٣٠ هەزار کەس
قۆڵ رتل      
گەلە فیلق سالار یاخود سەردار زیاتر لە ٢ لەشکر ٤٠ بۆ ٨٠ هەزار کەس
سووپا جیش سەردار یان سەرداری یەکەم ٢ بۆ ٤ گەلە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کەس
بەرەی جەنگ جبهة حربیة سەرداری یەکەم یان شکۆدار ٢ سووپا یان زیاتر لەگەڵ هێزی ئاسمانی و ئاوی ٤٠٠ هەزار بۆ ١ ملیۆن کەس
ناوچەی سەربازی منطقة عسکریة سەرداری یەکەم یان شکۆدار چوار بەرەی جەنگ ١ بۆ ١٠ ملیۆن کەس

 


سەرچاوەکان



2608 بینین