سوودەکانی ئەلۆڤێرا لای گەلی مایا

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-16-23:41:00 - کۆدی بابەت: 5921
سوودەکانی ئەلۆڤێرا لای گەلی مایا

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی ئەلۆڤێرا 

ئەلۆڤێرا تایبەتمەندە بە چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی، دیارترینیان نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی ئەکزیما و کێشەکانی ھەرسکردن، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە ڕووەکێکی سەرسامکەر.

ئەلۆڤێرا بەرگری جەستە زیاد دەکات و نەخۆشییەکان چارەسەر دەکات، وەک دژە زیندەیی و دژە ھەوکردن کاردەکات، ئەلۆڤێرا کاری دەرکردنی ژەھر خێراتر دەکات، تێکچوونەکانی گەدە کەم دەکاتەوە، ھەروەھا بۆ نەخۆشانی شەکرە و ئەو کەسانەی تووشی ھەستیاری و قەبزی و کێشەکانی دڵ بوون بەسوودە.

بە کورتی ئەلۆڤێرا وەک دەرمانخانەیەکی بچووکە، چەندین پێکھاتەی وزەبەخشی لێ دروست دەکرێت وەک پێکھاتە ئاسنییەکان و ئەنزیم و ڤیتامینەکان، و چەندین ئاوێتەی دیکەی تێدایە.

ئەلۆڤێراکانی گەنجی گەلی مایا

٣٠٠ جۆر لە ڕووەکی سوبێر ھەن، بەڵام  ئەلۆڤێرا زۆرتر بەکاردەھێنرێت بەھۆی سوودەکانییەوە، لە سەرو ھەموو ئەمانەوە بەھۆی ئاسان بەکارھێنانیەوەیەتی، ئەفریقای باشور شوێنی ڕەسەنی ئەم ڕووکەیە، بەڵام ئەلۆڤێرا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان دەچێنرێت، بە تایبەت لە ئیسپانیا و مەکسیک و باشوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

گەڵاکانی ئەلۆڤێرا تەسک و درێژن، کۆمەڵێک گوڵی زەرد لە ناوەڕاستیدا ھەیە لە شێوەی بۆری، ئەم ڕووەکە لە خێزانی شلێرە، دوایی چوار بۆ پێنج ساڵ درێژی دەگاتە یەک مەتر، پاشان گەڵاکانی لێدەکرێتەوە بۆ دروستکردنی بەرھەمی پزیشکی یان بەرھەمی جوانکاری.

بەکارهێنانەکانی ئەلۆڤێرا

بیڵینی گەورە و ئەڕستۆ و ئەبقرا دکتۆرەکانی سەردەمی نوێی پزیشکی، سوودەکانی ئەم ڕووەکەیان دەرخستووە، و لە سەروو ھەموو شتێکەوە بۆ ئەم مەبەستانە بەکارھاتوون:

١- باشکردنی مەیینی خوێن.
٢- یارمەتیدانی پێچ خواردنی ڕیخۆڵەکان.
٣- کەمکردنەوەی برینی گەدە.
٤- چارەسەر کردنی برین.
٥- چارەسەر کردنی پێست و جوانکردنی.

بەڵگەی مێژووی ھەیە بۆ بەکارھێنانی ئەم ڕووەکە بە مەبەستی چارەسەر و جوانکاری، چونکە کیلۆپاترای شاژنی میسڕ، بە دوور نەبووە لە سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندەییەکانی ئەم ڕووەکە، بۆ ئەوەی جوانتر ببێت، گەلی مایا ئەم ڕووەکەیان ناوناوە کانی گەنجی و سەرچاوەیەکی گەنجی.

گەڵاکانی ئەلۆڤێرا زیاتر لە ٧٥ پێکھاتەی خۆراکی و ٢٠٠ جۆر پێکھاتەی دیکەی تێدایە، ھەروھا ٢٠ پێکھاتەی ئاسن و ١٨ جۆر ترشی ئەمینی و ١٢ جۆر ڤیتامیناتی تێدایە.

ھیچ جۆرە ژەھرێک لە ئەلۆڤێرادا نییە، یان ھەر ماددەیەک کاریگەری نەرێنی دژ بە چارەسەری دیکە ھەبێت، بەڵام پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت گەر کەسێک دەرمانێکی دیاریکراو بەکاردەھێنێت.

ئەلۆڤێرا لەو جۆرە ڕووەکانەیە کە پێی دەوترێت ئەداپتۆجین، (ئەداپتۆجین بریتییە لە شلە یان دەرهێنراوی ڕووەک کە ژەهراوی نین و بەرگری لەش زیاد دەکەن)، ئەلۆڤێرا یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی جەستە.


سەرچاوەکان



1138 بینین