جۆن پێرپۆنت مۆرگان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-19-13:49:00 - کۆدی بابەت: 5957
جۆن پێرپۆنت مۆرگان

ناوه‌ڕۆك

جۆن پێرپۆنت مۆرگان کێیە؟

جۆن پێرپۆنت مۆرگان (John Pierpont Morgan) یاخود جەی پی مۆرگان، لە ساڵی (1837) لەدایکبووە، سەرمایەدارێکی ئەمریکی بووە، کۆکەرەوەی شاکارە هونەرییەکان بووە و یەکێک بووە لە بەدەسەڵاتترین کەسەکان لەسەر کەرتی بانک و دراو لە کاتی خۆیدا.

ساڵەکانی سەرەتای کارکردنی جەی پی مۆرگان

مۆرگان لە ساڵی 1857ـدا چووە بواری بانک و دراوەوە لە ڕێگەی یەکێک لە لقەکانی بانکەکەی باوکی لە لەندەن، پاشان لە ساڵی داهاتوودا چووە نیویۆرک، لە ساڵی 1860 بۆ 1864 وەک وەکیلێک بۆ کۆمپانیاکەی باوکی لە نیویۆرکدا کاری دەکرد، لە ساڵی 1864-1672 ئەندامێک بووە لە کۆمپانیای دابنی، مۆرگان ئاند کۆمپانی.

لە ماوەی جەنگی ناوخۆی ئەمریکادا مۆرگان هەستا بە کڕینی کۆمەڵێک تفەنگی خراپبوو کە سووپا بە 3.50 دۆلار هەر دانەیەکی دەفرۆشت، مۆرگان هەستا بە چاککردنەوەی ئەم چەکانە لە ڕێگەی هاوکارانییەوە و پاشان چوو چەکەکانی بە 22 دۆلار فرۆشتەوە بە سووپا، ئەم تفەنگانەی کە مۆرگان ''چاکی کردبوونەوە'' زۆر عەیبدار بوون، یەکێک لە کێشە بەناوبانگەکانی ئەم تفەنگانە ئەوە بوون کە پەنجەی ئەو کەسانەی بریندار دەکرد کە بەکاریان دەهێنا، ئەم کارە بووە ئابڕوچوون بۆ مۆرگان و حکومەت ڕەتیکردەوە کە پارە بدات بە کڕینی ئەم جۆرە تفەنگانە لە دوایی چاککردنەوەیەکی بە ڕووکەش.

شایەنی باسە کە مۆرگان بە یەکێک لە نەهەنگەکانی بازاڕ و سەرمایە دادەنرا لە سەردەمی خۆیدا و یەکێک بوو لە گەورەترین قۆرخکارەکان لە بازاڕدا، تەنانەت حکومەتەکان پەنایان بۆ دەبرد لە هەندێک حاڵەتدا.


سەرچاوەکان



538 بینین