شمڵی

له‌لایه‌ن: - فیردەوس ڕەشید - به‌روار: 2021-07-24-18:19:00 - کۆدی بابەت: 6030
شمڵی

ناوه‌ڕۆك

شمڵی

شمڵی لە تیرەی پاقلەیە گیایەکی عەلەفی یەک ساڵەیە بۆ خواردن و بۆ درمان بەکاردێت، لە هەموو دونیا دەچێنرێت و ناسراوە بە برای ڕەشکە، لە بەهاردا دەچێنرێت و لقی ڕاست هەڵدەچێت و لە بەرامبەر یەکتر نین، پەلکی سێ دانە بەیەکەوەن گوڵی زەردێکی نزیک بە بەنەوشەییە، میوەکەی لە لولەیەکی درێژی باریکدایە ڕەنگی دەنکەکان زەردە، ئەو ماددانەی تێدایە: (البومین، لعاب، الکالوئید سممی، کلین، اسید نیکوتینیک، نیاسین، تانن، تاڵی ئالی، ئەسانس قاوەیی ڕەنگ، ڤیتامین B3).

دەمکردنی: لە دەنکی هاڕدراو (٢-٥)گرام لەناو پەرداخێک ئاو یان (٥)خولەک کوڵاندن ڕۆژی سێ جار، بۆ بۆن خۆشکردنی نەعناع و مێخەک و ئاوی لیمۆ یان پرتەقاڵی تێکەڵ دەکرێت و دەخورێتەوە.

سوودەکانی شمڵی

  • بەهێزکەری گشتی لاشەیە و هەرس کەری خواردنە.
  • دژە کۆکەیە و زیاد کەری شیری ژنانە.
  • شەکرە دادەبەزێنێت.
  • بۆ نەخۆشی پێست و شوێنی هەوکردوو و ئاوسانی مەمک وەک مەڵهەمی لێ دەکرێت بە گەرمی لێی دەبەسترێت، ئەگەر لە شیردا بکوڵێت باشترە.
  • بۆ نەخۆشی مێشک و سیل بەتایبەتی سیلی ئێسک بەسوودە.
  • بۆ سەرما خواردوو باشە و تای سارد مەزاج دادەبەزێنێت و قەڵەوت دەکات.
  • بۆ لەوزە و نەخۆشیەکانی ناو دەم و ددان و پووک غەرغەرەی پێدەکرێت.
  • گەڵاکەی وەک سەوزە بەکەمی دەخورێت وە بۆ ناو شلە بەکاردێت.


سەرچاوەکان



1918 بینین