سوودەکانی هەنگوین لەگەڵ شیر

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-28-03:24:00 - کۆدی بابەت: 6068
سوودەکانی هەنگوین لەگەڵ شیر

ناوه‌ڕۆك

خواردنی ھەنگوین و شیر بە گەدەی بەتاڵ

هیچ توێژینەوەیەک نییە کە لە سوودەکانی خواردنی شیر لەگەڵ هەنگوین بکۆڵێتەوە، بەڵام خواردنیان پێکەوە چەند سوودێکیان ھەیە.

١- لە پێداچوونەوەی چەند لێکۆڵینەوەیەکدا، کە لە گۆڤاری African journal of biotechnology لە ساڵی ٢٠٠٦ زایینی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە خواردنی ھەنگوین لەگەڵ شیر ئەگەری توشبوون بە پەتا بەھۆی بەکتریاوە کەمدەکاتەوە.

٢- لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە لەسەر کۆمەڵە منداڵێک ئەنجامدراوە، و لە گۆڤاری Allergologia et immunopathologia لە ساڵی ٢٠١٥ زایینی بڵاوکراوەتەوە، خواردنی ھەنگوینی گوڵی سروشتی و شیر، بە ئێواراندا بە شێوەیەکی بەرچاو کۆکەی توندی نا درێژخایەن لەو مندڵانەی تووشی بوون کەمدەکاتەوە.

سوودەکانی ھەنگوین

ھەنگوین ڕێژەیەکی کەم لە چەند ڤیتامیناتێک و ئاسن، ھەروەھا دژە ئۆکسید و ئاوێتەی ڕووەکی ڕەنگ تێری تێدایە، جێی ئاماژەیە ئەو ھەنگوینانەی ڕەنگێکی تێرتریان ھەیە ئەم ئاوێتانە زیاتر لە پێکھاتەیاندا ھەیە، وەک لەو ھەنگوینانەی ڕەنگێکی کراوەتریان ھەیە، پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە ھەنگوین چەندین بەکارھێنانی ھەیە، وەک کەمکردنەوەی کۆکە و سکچوون لە منداڵاندا، و یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی برینی گەدە، کە بەھۆی ئەو پەتایەی لەڕێی بەکتریاوە دروست دەبێت، کە بە بەکتریای گەدە ناسراوە.

سوودەکانی شیر 

شیر بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ چەندین ڤیتامین دادەنرێت، وەک ڤیتامین A و ڤیتامین B1 یان ئەوەی بە سیامین (Thiamine) ناسراوە، ھەروەھا ڤیتامین B12 و ڤیتامین D.

دەوڵەمەندە بە ئاسن وەک مەگنسیۆم و زینک و کالسیۆم و پۆتاسیۆم، کە یارمەتی فراوانکردنی بۆرییەکانی خوێن دەدات، و پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە، شیری مانگا پرۆتینی ئاست بەرزی تێدایە، کە ھەموو جۆرە ترشێکی ئەمینی تێدایە.

سوودەکانی ھێلکە و ھەنگوین و شیر 

ھیچ لێکۆڵینەوەیەک نییە سوودەکانی پێکەوە خواردنی ھەنگوین و ھێلکە و شیر دەربخات، بەڵام جێی ئاماژەیە ھێلکە پرۆتینی ئاست بەرزی تێدایە، کە بەرزترین نرخی بایۆلۆجی (Biological value) ھەیە، لەنێوان ھەموو ئەو پرۆتینانەی لە خۆراکی دیکەدا ھەیە، ھەروەھا ھێلکە ماددەی خۆراکی تێدایە کە ئەگەری توشبوون بە ھەندێ نەخۆشی کەمدەکاتەوە، لەو پێکھاتە خۆراکییانە وەک (Lutein) و (Zeaxanthin) و (Choline)، کە گەشەی مێشک و یادەوەری بەھێز دەکەن، بەڵام پێویستە ئاگادار بن لەوەی ھێلکە نابێت بە کاڵی بخورێت، چونکە ھەندێک کەس ھێلکەی کاڵ لەگەڵ شیر تێکەڵ دەکەن، یان لەگەڵ ھێلکە و ھەنگوین، ئەمە کارێکی ناتەندروستە و پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین.

سەرنجێکی گشتی لەسەر ھەنگوین و شیر 

ھەنگوین شلەیەکی شیرینە، ھەنگ دروستی دەکات لەڕێی شیلەی گوڵەوە و ڕێژەیەکی بەرز شەکری تێدایە، ھەروەھا ترشی ئەمینی و ڤیتامینات و ئاسن و زینک و دژە ئۆکسید و چەندین ئاوێتەی خۆراکی بەسوودی تێدایە، بۆیە بە جێگرەوەیەکی تەندروست دادەنرێت بۆ شەکر، کە کالۆری بەتاڵی (Empty calories) تێدایە و ھیچ سوودێکی تەندروستی نییە، جێی ئاماژەیە کە نزیکەی ٣٢٠ جۆر ھەنگوین ھەیە، لە ڕەنگ و بۆن و تامدا جیاوازن.

شیر سەرچاوەیەکی سروشتی خۆراکە، مەمکی ئافرەتان بەرھەمی دەھێنت و دەیدەن بە منداڵەکانیان، تا ئامادە دەبن بۆ خواردنی خۆراکی ڕەق، ھەروەھا بەکارھێنانی شیر و سەرچاوەکانی بە ھۆکارێکی گرنگ دادەنرێت بۆ ڕێجیمێکی ڕێک و تەندروست، چونکە وزە و پێکھاتەی خۆراکی پێویست دابین دەکات بۆ گەشە و گۆڕان بە شێوەیەکی دروست، بە پێکھاتەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ پێکھێنانی چڕی ئێسکەکان.


سەرچاوەکان



873 بینین