ئیسلامی سیاسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-28-17:25:00 - کۆدی بابەت: 6076
ئیسلامی سیاسی

ناوه‌ڕۆك

حیزبی ئیسلامیی سیاسی

ئیسلامیی سیاسی دەستەواژەیەکە بەکاردێت بەهۆی توانەوەی جەمسەری ئایینی لە دەسەڵات لە وڵاتانی ئیسلامیدا و ئەم دەستەواژەیەش ئاماژەیە بۆ ئەو گرووپ و ڕێکخراوانەی چالاکی ئیسلامی ئەنجام دەدەن و دەیانەوێت وڵات لەسەر ڕێبازێکی ئیسلامی بەڕێوەبچێت و بۆ هەموو بوارێکی ئایینی و بڕیاردان و دەستوور و پیشەسازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری دەگەڕێنەوە بۆ یاساکانی ئیسلام.

ئەم حیزب و گرووپانە هەوڵ دەدەن پەروەردەیەکی ئیسلامی دابمەزرێنن و ئەندامگەلێکی ئایین پتەویان هەبێت و زۆر جەخت لەسەر خوێندن و پەروەردە دەکەنەوە و دەیانهەوێت بگەنە لووتکەی دەسەڵات بۆ سەپاندنی دەسەڵاتێکی ئیسلامی دادپەروەر.

بەکارهێنانی دەستەواژەکە

بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕووخانی کۆتا خەلافەتی ئیسلامی و لە ساڵانی هەشتاکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبوون و زۆربەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕی و چەکداری دەستیان پێکرد، ئەوان پێیان وایە ئیسلام تەنیا ئایین نییە بەڵکوو ڕێگا و ڕێسا و یاسایە و بنەمای ژیانە و هەموو بەشێکی گرتۆتەوە، چونکە پێغەمبەری خودا لە مەدینەدا فەرمانڕەوا بووە و دەستووری نوسیوەتەوە، هەروەها بەوە جیاکراوەتەوە لەوانی دیکە کە ئیسلامییە و بەمەش لە مەدینە چەند حیزبێک هەبوون کە لەسەر بنەمای فیکر و باوەڕ جیابوونەتەوە و یەکێک لەوانیش موسوڵمانان بوون کە خاوەن دەسەڵات بوون.

لە بەناوبانگترین ئەو تەوژمە سیاسیە ئیسلامییانە "ئیخوان موسلمین"ـە کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئیسلامییە و لە کوردستانیش لە حەفتا و هەشتاکان پێی جێگیرکردووە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی باشوور بەتایبەت.

کوردستان ئێستا خاوەنی ٣ حیزبی ئیسلامییە و پێیان دەوترێت ئیسلامییەکانی کوردستان کە هەریەک لە (یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری)ـن، هەرچەندە حیزبی کۆمەڵی دادگەری پێشووتر بە کۆمەڵی ئیسلامی دەناسرا.

حیزبە ئیسلامییە سیاسییەکان

گشتی

عێراق

ئێران

  • حیزبی کۆماری ئیسلامی لە ئێران
  • کۆمەڵەی دەعوە و ئیسڵاح لە ئێران

پاکستان

  • کۆمەڵەی ئیسلامی لە پاکستان
  • کۆمەڵەی زانایانی ئیسلام
  • کۆمەڵەی زانایانی پاکستان
  • بزوتنەوەی ئینسافی پاکستان
  • حیزبی ئازادی
  • ڕابیتەی ئیسلامی گشتی هیند
  • کۆمەڵەی ئەهلی حەدیس
  • ڕێکخستنی ئیسلام
  • بزوتنەوەی دامەزراندنی شەرعی محەمەد
  • بزوتنەوەی لبیکـی پاکستان

تورکیا

تونس

  • هاوپەیمانی کەرامە
  • بزووتنەوەی نەهزە
  • حیزبی داد و گەشەپێدان
  • حیزبی بەرەی ئیسڵاح

فەڵەستین

  • بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەڵەستین
  • بزووتنەوەی حەماس
  • حیزبی تەحریر
  • یەکێتی نیشتمانی ئیسلامی
  • بەرەی ئیسلامی فەڵەستین
  • بزوتنەوەی نەهزەی ئیسلامی


سەرچاوەکان



2382 بینین