زیانەکانی منداڵبوون بە نەشتەرگەری

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-01-00:14:00 - کۆدی بابەت: 6125
زیانەکانی منداڵبوون بە نەشتەرگەری

ناوه‌ڕۆك

منداڵبوون بە نەشتەرگەری

منداڵبوون بە نەشتەرگەری ڕێگایەکە کە تێیدا منداڵەکە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لە سکی دایکەکەدا دێتە دەرەوە، نەک ئەوەی کە بە ڕێگایەکی سروشتی لە دایک ببێت.

زیانە جەستەییەکانی منداڵبوون بە نەشتەرگەری

  • هەوکردن 

مەترسی هەوکردنی ناوچەی تەقەڵەکان، هەروەها ئەگەری هەوکردنی منداڵدان زیاترە وەک لە منداڵبوونی سروشتی، ئەویش بە هۆی کرانەوەی سک و منداڵدانەوە لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا، هەروەها هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ ئەویش بە هۆی ئەو پەستانەی لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا دەکەوێتە سەری، هەروەها مەترسی تەقینی میزەڵدان لە هەر ١٠٠٠ خانمێک ٤ دانەیان لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا میزەڵدانیان دەتەقێت.

  • خوێنبەربوون

بڕی خوێنبەربوون لە منداڵبوون بە نەشتەرگەریدا دوو بەرامبەری منداڵبوونی سروشتییە، بە هۆی زۆر لە دەستدانی خوێنەوە ئەگەری ئەوە هەیە خانمەکە خوێنی تێ بکرێت، کە ئەمەش کاریگەری لاوەکی زۆری هەیە.

  • بێهۆشکردن

مەترسی زۆر بە هۆی بێهۆشکردن پێش نەشتەرگەرییەکە.

  • قەبزی

ئەگەری قەبزی زیاترە بە هۆی ئەو دەرمانانەی کە بۆ سڕکردن بەکارهاتووە پێش نەشتەرگەرییەکە.

  • دڕانی منداڵدان

مەترسی دڕانی منداڵدان بوونی هەیە بە هۆی کرانەوەی شوێنی تەقەڵەکان لە دووگیانیەکانی داهاتووتردا.

  • لکانی وێڵاش

ئەگەری لکانی وێڵاش بە ناوچەی تەقەڵەکانەوە زۆرە لە منداڵبوون بە نەشتەرگەریدا و لە ئەنجامیشدا ئەگەری دەرهێنانی منداڵدان زیاترە.

  • درەنگ چاکبوونەوە

کاتێک بە نەشتەرگەری منداڵت دەبێت، دەبێت ماوەیەکی زۆرتر لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە ئەمەش مەترسی هەوکردن زیاد دەکات و هەروەها تێچوویەکی زیاتریشی دەوێت.

  • مەترسی لە داهاتوودا

ئازاری نەشتەرگەرییەکە لە دووگیانیەکانی داهاتوودا زیاتر دەکات، هەندێک زیانیش لەوانەیە دوای تێپەبوونی چەند هەفتە یاخود مانگ و تەنانەت ساڵیش بوونی هەبێت وەک، ئازاری سک بە هۆی غازاتەوە، گیرانی ڕیخۆڵە بە هۆی نەشتەرگەرییەکەوە.

  • مردنی دایکەکە 

ئەو خانمانەی کە زۆر قەڵەوەن ئەگەری ئەوەیان هەیە کە لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا بمرن، ئەو خانمانەی کە بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت مەترسی مردنیان چوار بەرامبەرە بەرامبەر بەو خانمانەی کە بە سروشتی منداڵیان دەبێت.

  • برینی منداڵبوون

برینی منداڵبوون بە نەشتەرگەری لەوانەیە تووشی ئەمانە ببێت:

  • هەوکردنی برینەکە و جێگای بڕینەکە
  • بەربوونی تەقەڵەکان
  • خوێنبەربوون
  • چوونە ناوەوەی هەوکردنەکە بۆ ناو خوێن
  • ئازاری زۆر
  • مردن بە هۆی هەوکردنی توندەوە
  • کەم خۆراکی

بە هۆی نەشتەرگەرییەکەوە پزیشک دەڵێت کە نابێت پێش هەشت کاتژمێر لە پێش نەشتەرگەرییەکەوە خواردن بخۆیت، ئەمەش وادەکات دوای منداڵبوونەکە دووچاری سەرگێژخوارن و دڵەکزە و قەبزی ببیت و هەروەها بە هۆی ئازار و بێهۆشکردنەکەوە کاتی دەوێت تاکوو دەست بە خواردن بکەیت.

  • مەترسی دووگیانی دووبارە

کەسانێک کە بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت بۆ دووگیانیەکانی داهاتوویان مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە تووشی، لەبارچوون و نەزۆکی ببنەوە.

  • تێکچوونی ئەندامەکانی جەستە

لە منداڵبوونی سروشتیدا جەستە زۆر تێک ناچێت و دوای ماوەیەک خانمەکە دەتوانێت وەرزش بکات و جەستەی ڕێک بکاتەوە، بەڵام لە منداڵبوون بە نەشتەرگەری بە هۆی بڕینی سک و برینەکانەوە وەرزش کردن قوورسە کاتی دەوێت.

  • کڵۆبوونی خوێن

دوای منداڵبوون بە نەشتەرگەری ئەگەری کڵۆبوونی خوێن زۆرە بە تایبەت لە قاچەکاندا، کە دەبێتە هۆی ئاوسانی قاچەکە.

  • کێشەکانی منداڵدان و گورچیلە

لە هەندێک حاڵەتدا بە هۆی نەشتەرگەرییەکەوە منداڵدان یاخود گورچیلە زیانیان پێ دەگات و بۆ چارەسەری ئەم زیانەش لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری بکات.

  • منداڵبوونی پێش وەختە

کاتێک یەکەم منداڵت بە نەشتەرگەری دەبێت ئەگەری هەیە بۆ دووگیانیەکانی داهاتووت دووچاری منداڵبوونی پێش وەختە ببیتەوە، هەڵبەتە ئەگەرێکی کەمە و لە نێوان ٪٢ بۆ ٪١٥ـدایه.

زیانە ڕۆحییەکانی منداڵبوون بە نەشتەرگەری

  • ئەو دایکانەی کە بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت بە هۆی کاریگەری سڕکردنەکەوە هەست بە بێهێزی و ماندوویەتی دەکەن و وزەیان پێ نییە.
  • پەستانی دەروونی لەو دایکانەی کە بە نەشتەرگەری منداڵیان بووە زیاترە، وەک خەمۆکی، سەرزەنشت کردنی خود.
  • هەستکردن بە دووربوون جیابوونەوە لە خەڵکی بە تایبەت هاوسەر 
  • هەستکردن بە دۆڕان و بێ هیوایی
  • وا هەست دەکەن کە هەستی ژنانەیان کەم بووەتەوه
  • وا هەست دەکەن کە توانایان لە دەست داوە و ئیتر ناتوانن وەک و ڕابردوو کارەکانیان ئەنجام بدەن.
  • ترسێکی زۆریان هەیە لە دووگیانی داهاتوو
  • ناتوانن پەیوەندییەکی باش لەگەڵ منداڵەکەیان دروست بکەن خێرا، بە هۆی حاڵەتی بێ هۆشییەوە و ئازاری زۆری نەشتەرگەرییەکەوە
  • ترس لە بێهۆشکردن و نەشتەرگەری

زیانەکانی منداڵبوون بە نەشتەرگەری بۆ منداڵەکە.

  • ئەو منداڵانەی بە ڕێگای نەشتەرگەری لەدایک دەبن ئەگەری کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەیان زیاترە لە ئەو منداڵانەی بە سروشتی لەدایک بوون.
  • مەترسی شکانی دەست و قاچ یان هەر ئێسکێکی منداڵەکە لە کاتی دەرهێنانیدا.
  • ئەگەری مردنی منداڵەکە زیاترە بە بەراورد بە منداڵبوونی سروشتی.
  • مەترسی توشبوون بە کەمخوێنی
  • مەترسی توشبوون بە شەکرە
  • مەترسی لەدایکبوونی پێش وەختە 

بە بینینی ئەم نیشانانە سەردانی پزیشک بکە

دوای منداڵبوونت بە نەشتەرگەری هەر کام لەم نیشانانەت بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکە:

  • سووربوونەوە و هەوکردنی شوێنی تەقەڵەکان
  • پیسبوونی تەقەڵەکان
  • پلەی گەرمی جەستەت بەرز بوو
  • خوێنبەربوونی توند
  • لە دەستانی حەزی خواردن
  • ماندوویەتی لە ڕادەبەدەر
  • خەمۆکی
  • گۆڕانی ڕەفتاری ئاسایی ڕۆژانە

چەند تێبینییەک لەسەر منداڵبوون بە نەشتەرگەری

  • دوای منداڵبوون بە نەشتەرگەری هەوڵبدە بە زووترین کات دوای بە ئاگاهاتنەوەت شیر بدەیت بە منداڵەکەت.
  • تاکوو ماوەیەک پشوو بدەن و شتی قوورس هەڵمەگرن
  • تاکوو شەش هەفتە دوای منداڵبوونەکەت جووتبوون ئەنجام مەدەن.
  • ئەو دەرمانانەی کە بۆ بێهۆشکردنی خانمەکە بەکاردێت دەکرێت کاریگەری لاوەکی هەبێت لەسەر منداڵەکە.


سەرچاوەکان



55109 بینین