زانیاری لەسەر داون

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-23-14:45:00 - کۆدی بابەت: 14283
زانیاری لەسەر داون

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆنیشانەی داون یان مەنگۆلی (Down syndrome) تێکچوونێکی بۆماوەییە و بەهۆی بارێکی نائاسایی کرداری دابەشبوونی خانە لە کرۆمۆسۆمی ٢١ـدا ڕوودەدات، لە ئەنجامدا کرۆمۆسۆمێکی تەواو یان بەشێکی زیادە لە کرۆمۆسۆمی ٢١ لەبەردەگیرێتەوە و ئەم ماددە بۆماوەییە زیادەیەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەڕووی گەشە و دەرکەوتەی جەستەییەوە جیاواز دەربکەون، حاڵەتەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تری خاوەن سیفەت جیاوازە و هۆکاریشە بۆ بیرکۆڵی و دواکەوتنی گەشە، هەروەها هۆکاری سەرەکی کێشەی فێربوونە لە منداڵاندا و باوترین تێکچوونی کرۆمۆسۆمی بۆماوەییە، بەهەمان شێوە هۆکاری تێکچوونی دڵ و ڕێڕەوی هەرسیشە. نەخۆشییەکی بۆماوەییە بە بوونی کرۆمۆسۆمێکی زیاتر لە ئاسایی خۆی کە ٤٦ کرۆمۆسۆمە، بوونی ئەودانەیە زیادەیە وائەکات گەشەی مێشک و جەستەیان بەجیاوازتر گەشە بکا.

نیشانەکانی

  • ملی کورت
  • ناڕێکی لە گوێ 
  • دەست و قاچی بچووک
  • دەم وچاوێکی خڕ و ناوەندی لووتیان پانە
  • زمان هاتنەدەرەوە لە دەم 
  • توانای وەچەخستنەوەیان نییە
  • توانای تێگەیشتیان لاوازە 
  • خەتی لەپی دەستیان تاکە یەک خەتە
  • بوونی نەخۆشی دڵ و کۆئەندامی هەرس هەر لە لەدایکبوونەوە
  • تێکچوونی بینین

هۆکار

  • ئەو ئافرەتانەی  کە بە تەمەنی ٣٥ ساڵی بەرەو سەرەوە دووگیان دەبن.
  • بۆماوەیی لە هەر ٨٠٠ منداڵێک ئەگەری هەیە منداڵێک تووشی داون بێت.

دەستنیشانکردن

دەستنیشانکردنی لە رێگای سۆنەر و وەرگرتنی پارچەی وێڵاش و ئاوی دەوروبەری منداڵە، ئەم ڕێگایانە %١٠٠ نەخۆشییەکە دیاری ناکەن.

چارەسەر

تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی ئەم حاڵەتە نییە تەنیا ئەوەیە لە ناوەندە تایبەتەکانی ڕاهێنان، ڕاهێنانیان پێبکرێ بۆ بەهێزکردن و چارەسەری توانای  تێگەیشتنیان و ئەو گرفتانەی دێتە ڕێیان.


سەرچاوەکان



74 بینین