چوونەوەیەکە گەورەکە لە ڕووی قورئانەوە

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-08-05-21:25:00 - کۆدی بابەت: 6192
چوونەوەیەکە گەورەکە لە ڕووی قورئانەوە

ناوه‌ڕۆك

ڕوونکردنەوەی قورئانی سەبارەت بە چوونەوەیەکە گەورەکە

لە قورئانی پیرۆزیشدا خودای گەورە ئاماژەی بە تێکچوونی سیستەمی گەردوون کردووە و لە سورەتی "القیامة" و لە ئایەتی 8 و 9دا دەفەرمووێت: (وَخَسَفَ ٱلْقَمَرُ، وَجُمِعَ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ)، واتە، "یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت" و مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت "ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت" خۆر و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌ و ده‌درێن به‌یه‌کدا.

سێ ئەگەر هەن دەربارەی کۆتاییهاتنی گەردوون، Big Crunch "چوونەوەیەکە گەورەکە، لە ئەنجامی چوونەوە یەک و زیادبوونی چڕی و پلەی گەرمی گەردوونەوە دەبێت" و Big Chill "سەرما زۆرەکە، پلەی گەرمی وردە وردە دادەبەزێت و نزیکی سفر دەبێتەوە" و the Big Rip "زیادبوونی کشانی گەردوون بەشێوەیەکی بەردەوام و خێرا و ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەموو شتەکانی ناو گەردوون"، ئاژانسی بۆشایی ناسای ئەمریکا سێیەم سیناریۆی هەڵوەشاندەوە، بەمەش تەنیا دوو ئەگەر مایەوە Big Chill یان Big Crunch بە یەکێک لەم دووانە کۆتایی بە گەردوون دێت، بە پشت بەستن بەوەی کە وزە تاریکەکە دەبێتە چ شتێک، لە قورئانی پیرۆزیشدا خودای گەورە ئاماژەی بە چوونەوەیەکه گەورەکه کردووە و بەڵێنی ڕوودانی داوە، لە سورەتی "الانبیاء" لە ئایەتی 104دا دەفەرموێت، (يَوْمَ نَطْوِى ٱلسَّمَآءَ كَطَىِّ ٱلسِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَآ أَوَّلَ خَلْقٍۢ نُّعِيدُهُۥ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا فَٰعِلِينَ) واتە، ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه‌، وه‌کو چۆن پەرتوکی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به شێوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه‌) جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه‌، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

لێرەدا خودا بەڵێنی ڕوودانی چوونەوەیەکە گەورەکە دەدات بەڵام بەهۆی هێزی کێشکردنی زەوییەوە نا بەڵکوو بەهۆی پێچانەوەی ئاسمانەکان وەکو پەرتووکێک، بە هەمان ئەو شێوازە هونەریەی کە کۆنتڕۆڵی پەیوەندی گریمانەیی نێوان ناوچە جیاکراوەکان لە کات و بۆشایی دەکات دەتوانێت لە کەمتر لە چرکەیەکدا گەردوون لەناو ببات و کۆتایی پێبهێنێت، هەروەها دوای ئەوەی "Big Crunch" کۆتایی پێ دێت خودا بەڵێنی دوستکردنی ئاسمانەکان و زەوی دەدات پێش ڕۆژی قیامەت، لە سورەتی "ابراهیم" لە ئایەتی 48 دا دەفەرموێت (يَوْمَ تُبَدَّلُ ٱلْأَرْضُ غَيْرَ ٱلْأَرْضِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ ۖ وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ) واتە، له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی ترو هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌ و شێوازێکی تر و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خودای تاك و ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران، بە هەمان شێوەی لە سورەتی "یس" لە ئایەتی 81دا دەفەرموێت (أَوَلَيْسَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُم ۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلْخَلَّٰقُ ٱلْعَلِيمُ) واتە، ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه‌؟! به‌ڵێ، زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه‌، بەدڵنیاییەوە ئەگەر خودا ویستی لەسەر شتێک بێت دەبێت، بڵێت "ببە" دەبێت و کۆنتڕۆڵی هەموو شتەکان لە دەستەکانی ئەودایە.


سەرچاوەکان



672 بینین