ئەسپ لە جووڵەدا (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-08-24-21:37:00 - کۆدی بابەت: 6400
ئەسپ لە جووڵەدا (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە ئەسپ لە جووڵەدا
ناوی وێنە بە فەرمی The Horse In Motion
ڕیزبەندی چل و سێیەمین
جۆر هونەری
ساڵ ١٨٧٨
وێنەگر Eadweard Muybridge

ئەسپ لە جووڵەدا

کاتێک ئەسپێک ڕادەکات و غاردەدات ئایا بە تەواوی جووڵەکانی دەبن بە جوڵەی هەوایی؟ ئێدود مایبرج دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە لە ساڵی ١٨٧٨ کەسانی خاوەن ڕێگای ئاسنین و پارێزگاری کالیفۆرنیا لیلاند ستانفرد بڕوایان پێ هێنرا کە وەڵامەکە بەڵێیە و بە شێوەی یاسایی ڕێگایان بە مایبرج دا تاکوو وەڵامەکەی بسەلمێنێت، مایبرج ڕێگایەکی وێنەگرتنی پەرەپێدا کە تیایدا لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا چەند وێنەیەکی یەک لە دوای یەکی دەگرت بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووس و گەواهیدەرەکان، دوانزە کامێرای ڕێکخست لە مەیدانێکی پێشبڕکێدا لە ستانفۆڕد.

مایبرج بە چەند پەتێک قاچی ئەسپەکە و کامێراکانی بە یەکەوە بەستبوو، کاتێک ئەسپەکە دەستی دەکرد بە غاردانی خێرا کامێراکان بە خێرایی و یەک لەدوای یەک دوانزە وێنەیان گرت، دواتر مایبرج وێنەکانی یەک لەدوای یەک لە چوارچێوەدا ڕێکخست، هەروەها وێنەکانی بوو بە دەرخەری ئەوەی کە ئەسپ بە تەواوی بەرز دەبێتەوە و قاچەکانی لە زەوی دەبڕێت و لەژێر خۆیدا کۆیدەکاتەوە بۆ ساتێکی زۆر کەم لەکاتی غارداندا، ئەم ڕاستییە قورسبوو بۆ چاوی مرۆڤ تاکوو بیبینێت، بەڵام بە چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافی سەلمێنرا، هەروەها توانی بیرۆکەیەکی نوێ بدات بە مرۆڤایەتی تاکوو لە رێگەی تەکنەلۆجیاوە ڕاستییەکان بسەلمێندرێت، تەکنیکی وێنە جووڵە وەستێنراوەکانی مایبرج بوو بە جۆرێکی سەرەتایی لە وێنەی جوڵاو (کارتۆن) کە بوو بە ڕێخۆشکەر بۆ داهێنانی وێنەی جوڵاو و دوای کەمتر لە یەک دەیە وێنەی جوڵاو داهێنرا.


سەرچاوەکان



875 بینین