هەستیاریی لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-25-13:16:00 - کۆدی بابەت: 6402
هەستیاریی لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

هەستیاریی دووگیانی

هەستیاری و نیشانەکانی لەماوەی دووگیانیدا زۆر باوە و نزیکەیی یەک لەسەر چواری خانمانی دووگیان لەو ماوەیەدا تووشی هەستیاری دەبن، زۆرێک لە خانمان هەستیارییان تەنها لەماوەی دووگیانیدا هەبوو و پێش ئەوە نەیانبووە، بەڵام قورسە پێشبینی ئەوە بکرێت کە ئەگەر خانمێک پێش دووگیانی خۆی هەستیاری لەگەڵدا بووبێت لەماوەی دووگیانیدا باشتر دەبێت یاخود خراپتر دەبێت، ئەو خانمانەی لەماوەی دووگیانیدا دووچاری هەستیاری دەبنەوە ئەگەری توشبوونی منداڵەکەی سکیشیان زیاد دەکات.

هۆکارەکانی هەستیاری

  • تۆز و خۆڵ
  • قارچکی ژەهراوی
  • تۆوی گوڵەکان
  • تووکی پشیلە
  • هەندێک ماددەی خۆراکی

نیشانەکانی هەستیاری

تووندی ئەم نیشانانە پەیوەندی هەیە بە کۆئەندامی بەرگری کەسەکانەوە.

  • پژمین
  • لووت گیران
  • ئاوکردنی چاو
  • سووربوونەوەی چاو
  • خورانی زمان و قوڕگ و دەم

ڕێنمایی خۆراکی کەسانی توشبوو بە هەستیاری

  • کۆئەندامی بەرگریت بەهێز بکە بە خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C و E
  • دوورکەونەوە لەو میوانەی کە هەستیاری دروست دەکەن و دەبنە هۆی هەستیاری بۆت وەک، سێو، گێزەر، شلیک، خربزە، مۆز، گێلاس، هەڵوژە.
  • خواردنی ماددە خۆراکیەکانی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا 3
  • خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە فایبەر، وەک دانەوێڵەکان و میوەکان.
  • خوارنی ماست و چای سەوز نیشانەکانی هەستیاری کەم دەکەنەوە
  • دوورکەونەوە لە زۆر خواردنی چەرەسات چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری لە منداڵەکەدا
  • ئەگەر هەستیاریت هەیە بە هەر خواردنێک، بە هیچ شێوەیەک مەیخۆ لەماوەی دووگیانیدا.

ڕێنمایی ڕەفتاری کەسانی توشبوو بە هەستیاری

- هەموو نیشانەکانت بە وردی بۆ پزیشک باس بکە کاتێک بۆ هەستیارییەکەت سەردانی دەکەیت.

- دوورکەوە لەو کەسانەی کە جگەرەکێشن و مەهێڵە دووکەڵی جگەرە بچێت بە سەرتدا، دووکەڵی جگەرە جگە لە دروستبوونی هەستیاری کاریگەری خراپیشی هەیە بۆ خۆت و منداڵەکات.

- ئەگەر هەستیاریت بە خۆڵ و تۆز هەیە ڕۆژانە دەرگا و پەنجەرە مەکەرەوە لە ماڵەوە و کاتێکیش چوویتە دەرەوە ماسک و چاویلکە بەکاربهێنە.

- ئەگەر هەستیاریت هەیە بە ئاژەڵی ماڵی وەک سەگ و پشیلە و کەروێشک، کە دەکرێت تووکەکەیان هەستیاری دروست بکات دەبێت دووریانخەیتەوە لە خۆت و ماڵەکەت.

- کاتێک شوێنێکت تووشی هەستیاری بووە و ئاوساوە و دەخورێت ئاوی گەرم و خوێی بۆ بەکاربهێنە.

- دوورکەوە لە بۆنی تیژ و عەترەکان

دەرمانی هەستیاری

- بە پێی توندی هەستیارییەکە پزیشک بڕیار دەدات چ دەرمانێک بنوسێت، وە پێویستە خانمان ئاگاداربن کە دووگیانن و نابێت لە خۆیانەوە دەرمان بەکاربهێنن بۆ هەستیاری بە بێ پرسی پزیشک.

- دەرمانەکانی دژە هەستیاری وەک (Chlorphenamine، Triphenylamine، Diphenhydramineئەم دەرمانانە سەلامەتن لەماوەی دووگیانیدا، بەڵام کاریگەری لاوەکییان هەیە و خانمەکە دووچاری خەواڵووی دەکاتەوە، ئەو خانمانەی کە لەماوەی دووگیانیدا ماندوو و خەواڵوون بە خواردنی ئەم دەرمانانە خراپتر دەبن.

- بەکارهێنانی دەرمانەکانی (Decongestant) کە بەکاردێن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی هەوا ئەم دەرمانەنە پێکهاتەی (Pseudoephedrine)ـیان تێدایە کە بۆ خانمانی دووگیان گونجاو نییە بە تایبەت لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا کە زیانی زۆری هەیە بۆ منداڵ و دایکەکە و نابێت بە هیچ شێوەیەک بەکارهێنرێت.

- سپرای لووت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەم بەکاربهێنرێت بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ ڕۆژ سەلامەتە و کێشەی نییە.


سەرچاوەکان



1638 بینین