سوودەکانی ڤیتامین C

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-09-15-13:52:00 - کۆدی بابەت: 6588
سوودەکانی ڤیتامین C

ناوه‌ڕۆك

ڤیتامین C

ڤیتامین C ڤیتامینێکی گرنگە لە لەشدا، لە ئاودا دەتوێتەوە و لە زۆر میوە و سەوزەواتدا بوونی هەیە، وەک پرتەقاڵ، شلیک، کێوی، بیبەر، برۆکلی، کاهوو، سپێناخ، ڕێژەی وەرگرتنی پەسەند بۆ ڤیتامین C ٧٥میلیگرام بۆ ژنان و ٩٠ میلیگرامە بۆ پیاوان لە ڕۆژێکدا، هەرچەندە بە گشتی وتراوە کە ڤیتامین C لە خواردنەکان وەربگیرێت، زۆر کەس ڕوو دەکەنە دەرمانەکان بۆ ئەوەی پێداویستیەکانیان پڕبکاتەوە.

سوودەکانی ڤیتامین C

- مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە: ڤیتامین C دژە ئۆکسیدێکی بەهێزە کە دەتوانێت بەرگری لەشت بەهێز بکات، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە وەرگرتنی زیاتری ڤیتامین سی دەتوانێت ئاستی دژە ئۆکسیدی خوێنت بەرز بکاتەوە بۆ ڕێژەی ٣٠٪ ، ئەمەش یارمەتی بەرگریە سروشتیەکانی جەستە دەدات بۆ بەرگری کردن دژی هەوکردن.

- یارمەتی ڕێکخستنی بەرزی پەستانی خوێن دەدات: بەرزی پەستانی خوێن نزیکت دەکاتەوە لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، وە هۆکاری سەرەکی مردنە لە ئاستی جیهاندا، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڤیتامین C یارمەتی دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن دەدات، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوت کە وەرگرتنی ڤیتامین C یارمەتیدەرە بۆ هێورکردنەوەی ئەو بۆریانەی خوێن کە خوێن لە دڵەوە دەگوازنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نزم کردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن.

- مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە: هۆکاری سەرەکی مردن لەسەر ئاستی جیهان نەخۆشی دڵە، ڤیتامین C ئەگەری هەیە یارمەتیدەر بێت لە کەم کردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ، ئەگەر ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە ٥٠٠ میلیگرام ڤیتامین C وەربگریت، لەوانەیە ببێتە هۆی کەم کردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی بخۆیت، ئەوا پێویست ناکات بە شێوەی دەرمان وەریبگریت.

- یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی ترشی یوریکی خوێن دەدات و ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم: ڕۆماتیزم نەخۆشییەکی هەوکردن و هەڵئاوسانی جومگەیە، کە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازارێکی زۆر، نیشانەکانی کاتێک دەردەکەوێت کە ڕێژەیەکی زۆری ترشی یوریک لە خوێندا بوونی هەبێت، چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە کە ڤیتامین C یارمەتی کەم کردنەوەی ترشی یوریک لە خوێندا دەدات و لە ئەنجامدا ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزمە دەکات.

- ڕێگری لە کەمی ئاسن دەکات: ئاسن ماددەیەکی خۆراکی گرنگە کە بەرپرسە لە کۆمەڵێک کرداری زۆر گرنگی جەستە، وەک دروست کردنی خڕۆکەی سووری خوێن و گواستنەوەی ئۆکسجین بە هەموو جەستەدا، ١٠٠ میلیگرام ڤیتامین C بە ڕێژەی ٦٧٪ی هەڵمژینی ئاسن زیاد دەکات، لە ئەنجامدا ڤیتامین C  یارمەتی کەم کردنەوەی مەترسی کەم خوێنی دەدات لەو کەسانەدا کە ئەگەری کەمی ڕێژەی ئاسنیان هەیە، هەر بۆیە ئەگەر تۆ ئاستی ئاسنت نزمە، پێوەستە زیاتر ئەو خواردنانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C  یاخود دەتوانیت سوودمەند بیت لە وەرگرتنی ڤیتامین C  بەشێوەی دەرمان کە یارمەتی زیادکردنی ڕێژەی ئاسنی خوێن دەدات.

- بەرگری جەستە زیاد دەکات: یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان کە خەڵکی دەرمانەکانی ڤیتامین C وەردەگرن ئەوەیە کە بەرگری جەستەیان بەرز دەکاتەوە، چونکە ڤیتامین C لە زۆربەی بەشەکانی سیستەمی بەرگریدا بەشدارە، ڤیتامین C یارمەتی هاندانی بەرهەمهێنانی خانە سپییەکانی خوێن دەدات, کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی لەش لە دژی هەوکردن، ڤیتامین سی بەشێکی گرنگە لە سیستەمی بەرگری پێست بە شێوەیەکی چالاک دەگوازرێتەوە بۆ پێست و دەتوانێت وەک دژە ئۆکسیدێک کاربکات و یارمەتی بەهێزکردنی چینەکانی دەرەوەی پێست دەدات، هەروەها لە چەندین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە خواردنی ڤیتامین C دەتوانێت ماوەی ساڕێژ بوونی برین کورت بکاتەوە.

- پارێزگاری دەکات لە بیرەوەری و بیرکردنەوەت ئەگەر بە تەمەنیش بیت: تێکچوونی مێشک یاخود شێتی دەستەواژەیەکی فراوانە کە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی نیشانەکانی ناتەواوی لە بیرکردنەوە و بیرگە لاوازەکان، کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناو بەساڵاچواندا باوە، ڤیتامین C دژە ئۆکسیدێکی بەهێزە و ئاستی نزمی ئەم ڤیتامینە کاریگەری دەکاتە سەر پەککەوتنی توانای بیرکردنەوە و توانای بیرهاتنەوە.


سەرچاوەکان



3664 بینین