شکانی نینۆک

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-23-14:03:00 - کۆدی بابەت: 6680
شکانی نینۆک

ناوه‌ڕۆك

شکانی نینۆک چییە؟

شکانی نینۆک زۆرینەی جار بەهۆی فشارە جەسەتەییەکان، کەمی ماددە خۆراکییەکان، لەبەرکردن یاخود دڕاندنی پۆشاکەوە ڕوودەدات، شکانی نینۆکەکان دەتوانن ببنە هۆی کێشە، بە تایبەتی ئەگەر تۆ بە دەستەکانت کار بکەیت، هەرچەندە شکانی نینۆکەکان بەتەواوی ئاسایین و هەندێک جار ناپارێزرێن، بەڵام چەند ڕێگەیەک هەیە کە بتوانیت لە داهاتوودا ڕێگری لە شکانی نینۆکەکانت بکەیت.

نینۆکێکی شکاو بە شێوەی درزێک لە نینۆکەکەتدا دیاری دەکرێت، شکانی نینۆکەکان دەکرێت ئاسۆیی بن، یاخود سەر نووکی نینۆکەکە بشکێت، یان لەباری ستوونی بشکێت، یاخود بەهۆی پارچەبوونی نینۆکەکە بۆ دوو بەش بشکێت.

هۆکارەکانی شکانی نینۆک

شێ

هەبوونی شێ دەکرێت ببێتە هۆی لاوازی و ناسکی نینۆکەکە، بەرکەوتنی نینۆکەکە بە ئاو بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە ببێتە هۆی نەرمبوونی پێست لە دەوری نینۆکەکە، هەروەها نینۆکەکەش ناسک دەبێت و شکانی ئاسانتر دەبێت، زیادبوونی ڕادەی شێکردن دەتوانێت ڕوو بدات لە کاتی ئەنجامدانی قاپ شووشتن، دەست شووشتن، یان بەکارهێنانی بۆیەی نینۆک بۆ چەند جارێک.

نینۆک خواردن یاخود لێکردنەوەی بە ددان

زۆرینەی خەڵک خوویەکیان هەیە ئەویش بریتییە لە لێکردنەوەی نینۆک بە ددان یاخود خواردنی نینۆکەکە، لێکردنەوە و خواردنی نینۆکەکە دەبێتە هۆی پەیدابوونی کێشەکانی نیگەرانی، ئەمەش دەببێتە هۆی دروستبوونی فشار لەسەر نینۆکەکە و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بریندار بوون و شکانی نینۆکەکە. 

برینداری

بریندار بوونی نینۆکەکە لەوانەیە هۆکاربێت بۆ شکانی نینۆکەکە، بریندار بوون و لاوازبوونی نینۆک زۆرینەی جار بەهۆی نینۆکی دەسکردەوە دروستدەبێت.

پیسبوون

زیندەوەرە بچووکە بە چاو نەبینراوەکان، بەکتریا، و پیسبوونی بەشی سەرەکی نینۆکەکە دەکرێت هۆکاربن بۆ گۆڕانی پێکهاتەی نینۆکەکان، لە ئەنجامدا دەبنە هۆی لاوازی و شکانیان.

بەڵەکبوون

بەڵەکبوون دەکرێت کاریگەری لەسەر پێست و نینۆکیش هەبێت، دەبێتە هۆی ئەستووربوون، وردبوون، هەروەها شکانی نینۆکەکە.

نەخۆشی

هەندێک نەخۆشی لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزینی باری تەندروستی نینۆک کە لەوانەیە بەشداری لە کەرتبوونی نینۆکەکان بکە ، کە بریتین لە:

چەند ڕێگایەک بۆ پارێزگاریکردن لە شکانی نینۆک

- نینۆکەکانت بە وشکی و پاکی بهێڵەرەوە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە گەشەی بەکتریای ژێر نینۆکەکە.
- پەیوەندی دووبارە و درێژ لەگەڵ ئاو دەتوانێت بەشداری بکات لە شکانی نینۆکەکانت.
- لەبەرنەکردنی دەستکێشی لاستیکی لە کاتی شۆردنی قاپەکان، یاخود پاککردنەوەیان، یان بەکارهێنانی ماددە کیمیاییە قورسەکان.
- ڕاهێنانی پاککردنەوەی نینۆکەکان بکە، نینۆک گرێکی تیژ یان بڕەرێکی باش بەکاربێنە.
- شێدار کەرەوە بەکار بێنە
-کاتێک نەرمکەرەوەی دەست بەکاردێنیت، نەرمکەرەوەکە بدە لە ناو پەنجەکانت و لێواری نینۆکەکان.
- بەکارهێنانی بەرهەمەکانی نینۆک لەوانەیە یارمەتی بەهێزکردنی نینۆکەکان بدات.
- پرسیار لە دکتۆرەکەت بکە دەربارەی بایۆتین (ڤیتامین B7)، هەندێک لە توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بایۆتینی تەواوکەری خۆراک لەوانەیە یارمەتی بەهێزکردنی پەنجە لاوازەکان بدات و ناسکییان پێ بدات.

- گاز لە نینۆکەکانت مەگرە یاخود لێواری نینۆکەکانت لێمەکەرەوە، چونکە  ئەم کردارە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ڕەگی نینۆکەکە.
- تەنانەت بڕینێکی بچووکی دەوری نینۆکەکە دەکرێت هۆکار بێت بۆ چوونە ژوورەوەی بەکتریا و پیسی بۆ ناو نینۆکەکە و ببێتە هۆی نەخۆشی.
- توێژاڵە تەنکەکەی دەوری نینۆکت لێمەکەرەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی درووستبوونی کێشە لە لێواری نینۆکەکە، لە جیاتی ئەوە بە باشی ئاگاداری لێواری نینۆکەکانت بە.
- بەرهەمە ڕەقەکانی نینۆک بەکارمەهێنە، هەروەها زیاد لە پێویست ئەسیتۆن لە نینۆکەکانت مەدە.
- ئەگەر کێشەیەک لە نینۆکەکانت هەیە و دەزانیت کە خۆی باش نابێت ئەوا پشتگوێی مەخە و سەردانی پزیشکی پێست بکە.


سەرچاوەکان



1032 بینین