١٠ نیشانە دەریدەخات کە کێشت کەمی کردووە

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-28-12:38:00 - کۆدی بابەت: 7016
١٠ نیشانە دەریدەخات کە کێشت کەمی کردووە

ناوه‌ڕۆك

چەند نیشانەیەک دەریدەخات کە کێشت کەمی کردووە

نەبوونی هەستی برسێتی لە زۆربەی کاتدا

ئەگەر تۆ کێشت لە دەست داوە چونکە ڕێجیمەکەت گۆڕی بۆ ئەوەی پڕۆتینی زیاتر و کاربۆهایدرایت و چەوری کەمتر لەخۆ بگرێت، لەوانەیە هەست بەوە بکەیت کە خێراتر تێر دەبیت، ئەمەش لەبەر ئەوەی ترشی ئەمینی لە نێو خواردنە پڕۆتینەکەدا ئاماژەی تێربوون دەنێرێت بۆ مێشکت کە ئەو ئاماژەیە هیچ کاتێک لەلایەن خواردنی هەمان ڕێژە کالۆری لە خواردنی چەور و کاربۆهایدرات نەنێردراوە بۆ مێشکت، هەواڵە دڵخۆشکەرەکە لێرەدا بۆ کەسانی ڕووەک خۆرە لە تەوێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٣ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ئاماژەکانی تێربوون لە پڕۆتینی ناو سەوزە و میوەکاندا زیاترە وەک لە پڕۆتینی ناو گۆشت.

زیادبوونی هەستی دڵخۆشی

لەدەستدانی کێش دەتوانێت ببێتە هۆی بەرەو پێشچوونی لایەنی دەروونیت، لە توێژینەوەیەکی بڕواپێکراوی ساڵی ٢٠١٣ دەرکەوتووە، کە ئەو کەسانەی کێشیان کەم دەکات زیاتر هەست بە چالاکی دەکەن، هەروەها زیاتر توانای خۆ کۆنتڕۆڵکردنیان هەیە و پەستانی کەمتریان لەسەرە و کەمتر نیگەرانن وەک لە ماوەی پێش لەدەستدانی کێشیان، ئەگەر هێشتا تێبینی ئەم هەستانەت نەکردووە، ئەوا وازمەهێنە بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە لە سەرەتادا هەتا ماوەی شەش مانگ هەستیان بە هیچ شتێک نەدەکرد، بەڵکو گۆڕانکارییە دەروونیەکان لە مانگی دوانزەیەمەوە دەستیان پێکردن و دەرکەوتن.

ئەگەر تۆ بەهۆی کاریگەریەکی بێ مەبەستەوە کێشت لە دەست دابێت وەک شۆکبوون بەهۆی کارەساتێکی لەناکاو، نەخۆشی، یان گۆڕانکارییەکی گەورەی ژیان وەک جیابوونەوە یان لەدەستدانی کار، لەوانە کەمێک درەنگتر ئەزموونی ئەم هەستانە بکەیت.

گونجاوبوونی پۆشاک بە شێوەیەکی جیاوازتر

لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەیت کە پێویست ناکات باز بدەیت بۆ ڕاکێشانی کابۆکەت، تەنانەت پێش ئەوەی جیاوازییەکی گەورە لەسەر پێوانەکە ببینیت، کە دەتوانێت هانی تۆ بدات بۆ بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەو کارەی کە تۆ دەیکەیت، لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧ دا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو، نزیکەی لەسەدا ٧٧ـی ژنان و ٣٦ لە سەدی پیاوان وتیان کە ئەوان هاندراون بۆ لە دەستدانی کێشیان بۆ باشترکردنی شێوازی گونجاوی جلەکانیان لە جەستەیاندا.

تێبینیکردنی هەندێک گۆڕان لە ماسولکەکاندا

کاتی دەوێت بۆ بنیاتنان و بەهێزکردنی ماسولکەکانت، هەندێک جار هەفتەیەک یاخود مانگێک یاخود زیاتر، هەروەها زۆر بەخێرایی دەبینیت گۆڕانکاریەکان پشت بە جەستەت دەبەستن لەگەڵ جۆری وەرزشکردنەکە کە تۆ لە پلانەکەتدا تێکەڵت کردوون، لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدراوە بۆیان دەرکەوت کە ئافرەتە گەنجەکان لە قاچەکانیاندا ژمارەیەکی زیاتری ماسولکەیان دروست کردووە کاتێک کە وەرزشی  قاچیان ئەنجام داوە، ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە هێزی ماسولکەکانت بکەیت کاتێک کێشت دادەبەزێنی ئەوا دەبێت پڕۆتینی تەواو بخۆیت و ڕاهێنانەکانی جۆری بەهێزکردنی ماسولکە ئەنجامبدەیت.

گۆڕانی پێوانەکانی جەستە

بچووککردنەوەی قەبارەی کەمەر مژدەیەکی باشە بۆ تەندروستی گشتی تۆ، لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوەوە توێژینەوەیەک ئەنجامدرا کە تێیدا ٤٣٠ کەس لە بەرنامەیەکی بەڕێوەبردنی کەمکردنی کێش لەماوەی ٢ ساڵەدا بەشداریان کرد و تێبینیان کرد کە کەمکردنەوەی پێوانەیی کەمەر پەیوەندی بە ئەنجامە باشەکانی پەستانی خوێن و شەکری خوێن و کۆلیسترۆڵەوە هەیە، توێژینەوەکانی تریش پەیوەندیەکی راستەوخۆیان کێشاوە لە نێوان بازنەی کەمەر و مەترسی نەخۆشی دڵ و خوێن، کە هەرکات پێوەرەکە بڵێت تۆ دابەزیویت، ئەوا مانای باشتربوونی تەندروستی دڵتە.

باشتربوونی ئازاری پشت

کەمبوونەوەی کێش دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار بدات، بەتایبەتی لە ناوچەکانی کێش هەڵگر لە جەستەدا، وەک بەشی خوارەوەی قاچ و بەشی خوارەوەی پشت، لە توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧ دا، ئەو کەسانەی کە لایەنی کەم لە سەدا ١٠ـی کێشی جەستەیان لە دەست داوە، تێبینی گەورەترین بەرەوپێشچوونی ئازاری درێژخایەنیان کرد لە دەوروبەری ناوچەی پشتیان، لە توێژینەوەیەکی دیکەی سەرچاوەییەکی باوەڕپێکراو، لەدەستدانی ٢٠ لە سەدی کێشی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو ئازاری ئەژنۆ و هەوکردن بە گشتی و بەتایبەت هەوکردنی جومگە نایەڵێت.

کەمبوونەوە یاخود زیادبوونی چوون بۆ توالێت:

گۆڕینی جۆری ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت لەوانەیە کاریگەری لەسەر جووڵەی بەشەکانی ڕیخۆڵەت هەبێ، نەهێشتنی گۆشت و زیادکردنی سەوزە و گەڵای سەوز بۆ ڕێجیمەکەت دەتوانێت قەبزی باشتر بکات، لەکاتێکدا زیادکردنی پڕۆتین بەهۆی خواردنی گۆشتی زۆرەوە وەک ئەوەی کە هەندێک کەس لە ڕێجیمی وەک (کیتۆ و پالیۆ) ئەنجامی دەدەن دەبێتە هۆی قەبزبوون. 

ئەگەر نیگەران بوویت لەسەر جووڵە جیاوازەکانی ڕیخۆڵەت، یاخود ئەمە بوە هۆی وەساتنی ئامانجەکەت، ئەوا قسەکردن لەگەڵ پزیشکی خۆراک یاخود دابینکەری تەندروستی دەربارەی گۆڕینی پلانەکەت لەوانەیە بیرۆکەیەکی باش بێت بۆ باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵەت.  

دابەزینی پەستانی خوێن

هەبوونی کێشێکی زۆر دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەستانی خوێن هەبێت، لاوازت دەکات بەرامبەر بە سەکتە و جەڵتەی دڵ، تاکە ڕێگا بۆ هێنانە خوارەوەی پەستانی خوێن بریتیە لە دابەزاندنی کێش لەگەڵ جووڵە و ڕێجیمێکی تەندروست، چونکە تۆ پاڵە پەستۆی سەر دڵت کەم دەکەیتەوە و دەست دەکەیت بە ئاساییکردنەوەی پەستانی خوێنت.

کەمبوونەوەی پرخە

پرخە پەیوەندییەکی ئاڵۆزی لەگەڵ کێش هەیە، توێژەرەوەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە خەڵکی (بەتایبەت ئەو خانمانەی) کۆنیشانەی زیندە چالاکی وەک شەکرەیان هەیە ئەگەری پرخەکردنیان زیاترە، لەڕاستیدا، پرخە و تەنگە نەفەسی لە کاتی خەو لەوانەیە بەهۆی هەبوونی کێشێکی زۆرەوە بێت، بەو هۆیەوە، زۆر جار دابەزینی کێش یەکێکە لە چارەسەرە ئامانجدارەکان بۆ ئەو کەسانەی کە پرخە دەکەن و کێشەی خەویان هەیە.

باشتربوونی میزاج

دروست کردنی گۆڕانکاری تەندروست بۆ خواردنەکەت دەتوانێت ببێتە هۆی میزاجێکی باشتر و وزەی زیاتر، لە ساڵی ٢٠١٦ توێژەرەوان بۆیان دەرکەوت ڕێژەی بەرزی شەکر لە ڕێجیمەکەتدا کە پێکدێت لە بیسکویت، پەتاتە، کێک، هەروەها نان، دەبنە هۆی زیادبوونی شەکری خوێن، هەروەها بە ڕێژەی لە سەدا ٣٨ نیشانەکانی خەمۆکی زیاتر دەکەن و ٢٦ لە سەدا هەستی ماندوویەتی زیاتر دەکات وەک لەو ڕێجیمەی کە شەکری کەمتر لە پێکهاتەی خواردنەکانیدا هەن، ئەگەر بژاردەی خۆراکەکەت دەبێتە هۆی بەرزی و نزمی شەکری خوێن، لەوانەیە هەست بە هەندێک لایەنی باشی دەروونی و سۆزداری بکەیت کە لە کەمبوونەوەی کێشتەوە هاتوون.


سەرچاوەکان

688 بینین