ئالان حەمە سەعید

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-30-17:10:00 - کۆدی بابەت: 7046
ئالان حەمە سەعید

ناوه‌ڕۆك

ئالان حەمەسەعید

ئالان حەمە سەعید، یەکێکە لە وەزیرەکانی کوردستان کە لە کابینەی نۆیەمدا بووە بە وەزیری پەروەردە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨١ لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین، ماوەیەک لە زانکۆی هەڵەبجە مامۆستای زانکۆ بووە و دواتر لە ٢٠١٩/٧/١٠ دەبێتە وەزیری هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی پارتی بۆ وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن.

ماوەیەک بڕیاردەری بەش و مامۆستای بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بووە لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی لە ساڵی ٢٠١٤.

حیزب

ئالان حەمە سەعید لە ناو حیزبەکەیدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ئەنجوومەن و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بووە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ماوەیەک بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمیەکانی لقی چواری پارتی بووە، بەرپرسی لقی ٢١ـی پارتیشە.

ژیانی تایبەت

ئالان خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، زمانی کوردی (زمانی دایک) و عەرەبی (باش) دەزانێت.


سەرچاوەکان



582 بینین