بۆچی ڕەنگی ئاوی دەریا دەگۆڕێت؟

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-11-04-13:50:00 - کۆدی بابەت: 7084
بۆچی ڕەنگی ئاوی دەریا دەگۆڕێت؟

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی ئاوی دەریا

کۆمەڵێک هۆکار هەن کە دەبنە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ئاوی دەریاکان و لە ئەنجامدا بە چەند ڕەنگێکی جیاواز دەردەکەوێت، بەم شێوەیە:

  • ڕەنگی شین: بە شێوەیەکی گشتی ڕەنگی ئاوی دەریا و زەریاکان شینە، چونکە کاتێک تیشکی خۆر بەر ڕووی ئاوی دەریاکان دەکەوێت، ئەوا ڕەنگی شینی لێ دەشکێتەوە بۆیە شین دەردەکەوێت، لەهەمان کاتدا شکانەوەی ڕەنگی شینی ئاسمان بەسەریدا کە دەنکۆڵەکانی ئاوەکە هاوشێوەی ئاوێنەیەک کاردەکەن و ڕەنگی ئاسمان دەشکێننەوە.
  • ڕەنگی سەوز: هەندێکجار ڕەنگی ئاوی دەریا و زەریاکان سەوز دەردەکەوێت، ئەمەش بەهۆی هەبوونی ژمارەیەک ڕووەک و قەوزە لە نێو ئاوەکەدا.
  • ڕەنگی ڕەساسی: ئەم ڕەنگەیان کاتێک دروست دەبێت کە دەنکۆڵەکانی ئاوەکە وێنەی هەورەکان بشکێننەوە کاتێک لە ئاسماندا بن و لە کۆتاییدا ئاوەکە وەک ڕەساسی دەردەکەوێت.
  • ڕەنگی قاوەیی: دەکرێت ڕەنگی ئاو وەک قاوەییی دەربکەوێت، لە کاتێکدا کە بڕێکی زۆر خڵتە و نیشتووی تێدابێت، ئەم جۆرە ڕەنگەش دروستدەبێت کاتێک ڕووبارێک بڕژێتە نێو ئاوی دەریاکەوە یاخود لە کاتی هەبوونی زریان و لافاوەکاندا.

گۆڕانی ڕەنگی ئاو بەهۆی وێنەدانەوەی ڕووناکییەوە

ئاوی دەریا و زەریاکان تایبەتمەندن بە پاکییە ڕوونەکەیان، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ مژین و پەرتکردنی ڕووناکی، بەجۆرێک کە پەرتبوونەوەی ڕووناکی لەسەر شەپۆلەکانی ئاوەکە دروستدەبێت لەئەنجامی پەرتکردنەوەی ڕووناکی شینی ئاسمانەوە، بەڵام کاریگەری ڕووناکی مژینەکە زیاترە لەسەر ڕەنگی ئاو بەجۆرێک کە ڕەنگی سوور بە خێراییەکی زۆر مەزن دەمژرێت لە نێو ئاودا بەڵام ڕەنگی شین دەمێنێتەوە، جگە لە ئەمانەش ئاماژە بە ئەوە دەدرێت کە ئەو تیشکەی لە خۆرەوە دەردەچێ زۆرینەی لەلایەن کەنارەکانەوە دەمژرێن، کە پێکهاتەکانی هەریەک لە ڕەنگی زەرد و سوور و سەوز دەمژن و کاتێک تیشکی خۆر بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ سەر ڕووی ئاوەکە، ئەوا هەندێکیان دیسانەوە دەدرێنەوە، بڕێكی دیکەی سەر ڕووی ئاوەکە تێدەپەڕێنێت و لەگەڵ پێکهاتەکانی ئاوەکەدا کارلێک دەکات، پاشان ڕەنگەکانی پرتەقاڵی و سوور و زەرد و سەوز دەمژرێت، لە دوای ئەمانەوە ئەو ڕەنگە بینراوانەی کە دەمێننەوە و دەبینرێن ڕەنگی شین و وەنەوشەییە کە خاوەن درێژە شەپۆلێکی کەمن.

گۆڕانی ڕەنگی ئاو بەهۆی گۆڕان لە تایبەتمەندییەکانی

ئەو پارچە و پێکهاتانەی کە بە هەڵواسراوی لە ئاودا دەمێننەوە دەبنە هۆی زیادکردنی پەرتبووونی ڕووناکی، بۆ نموونە لە کەنارەکاندا ئەو ئاوەی کە نزیکترە لە کەنارەکە دەکرێت ڕەنگەکەی جیاواز بێت بە بەراورد بە ئەو ناوچەیەی کە دوورترن لە کەنارەکە، لە ڕێڕەوی ڕووبارەکانیشدا دەکرێت بگۆڕێت بەهۆی نیشتنی بەرد و لمەوە لە ئەنجامی کردەی هەڵکشان و داکشانی ئاوەوە یان بەهۆی زریان و گەردەلوولەکانەوە، هەروەها جگە لە ئەمانە هەندێک پێکهاتەی زیندووی وەک ڕووەکە هەڵواسراوەکان، وەک قەوزەکان یان پێکهاتەی دیکە لەخۆ بگرێت کە دەکرێت ببنە هۆکاری مژینی درێژترین شەپۆلەکانی ڕووناکی، بە دوایدا هاوکارن لە گۆڕینی تایبەتمەندییەکانی ئاوەکە، دەکرێت ئاوی دەریا بە ڕەنگی شین ببینرێت ئەگەر قوڵاییەکەی زۆربێت، کە ئەمەش بە ڕوونی لە ئاوی دەریای سپی و دەریای ناوەڕاست و دەریای کاریبیدا دەبینرێت، یاخود لە دەریاچە شاخاوییەکانی کولورادو، هەروەها دەکرێت ئەم ڕەنگە دەربکەوێت لە ئەنجامی لەرینەوەوە، کە لە زۆرینەی جارەکاندا ڕوودەدات بەهۆی کارلێککردنی گورزە ڕووناکییەکانە لەگەڵ ئەلیکترۆنەکان، وە بە ئەم شێوازە دەوترێت کارلێکەکانی زرنگانەوە، وەک مژین و گواستنەوە و شکاندنەوەی خودکاری، بەڵام کارلێکەکانی دیکە بەهۆی زرنگانەوەوە ڕوونادەن، وەک بەیەکداچوونی شەپۆلەکان و لادان و شکانەوە و پەرتبوونی ڕەیلی.


سەرچاوەکان



1620 بینین