ئەو هۆکارانەی ڕێگری دەکەن لە دووگیان بوون

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-11-09-23:54:00 - کۆدی بابەت: 7147
ئەو هۆکارانەی ڕێگری دەکەن لە دووگیان بوون

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەگەر دەتەوێت دووگیان ببیت دەبێت بزانیت کە چەند هۆکارێک هەیە ڕێگری دەکات لە دووگیانی و هۆکارێکن بۆ دواکەوتی دووگیانی یاخود دووگیان نەبوون.

هۆکارەکان

تەمەن

ئەو کەسانەی گەنجن و تەمەنیان کەمە توانای باشتریان هەیە بۆ زۆرینەی کارەکانی ڕۆژانە بە بەراورد بەو کەسانەی کە تەمەنیان زۆرە، بۆ دووگیانیش بەهەمان شێوەیە و ئەو خانمانەی تەمەنیان کەمترە ئەگەری دووگیانیان زیاترە لە خانمانی دیکە، بەڵام ئەو خانمانەی تەمەنیان ٢٥ ساڵە و جگەرە دەکێشن و خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە و ژیانێکی ناتەندروستیان هەیە ئەگەری دووگیانیان کەمترە بە بەراورد بەو خانمانەی کە تەمەنیان ٣٥ ساڵە و ژیانێکی تەندروستیان هەیە.

نەخۆشی و بۆماوەیی

هەر هۆکارێک کە کۆئەندامی بەرگری جەستە لاواز بکات و ببێتە هۆی نەخۆشی بەدڵنییایەوە ئەگەری دووگیانی کەم دەکاتەوە، بۆ نموونە بوونی هەوکردن و کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەن و نەخۆشییە دەروونییەکان هەموو ئەمانە کاریگەرییان هەیە لەسەر دووگیانی.

هۆڕمۆنەکان

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بریتییە هۆڕمۆنەکانی جەستەی خانمەکە، زۆرینەی خەڵکی وادەزانن کە تەنها هۆڕمۆنی ئیسترۆجین ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دووگیان بووندا، جگە لەم هۆڕمۆنە ژنانەیە هەموو هۆڕمۆنەکانی دیکەی جەستەی خانمەکە کاریگەرییان هەیە لەسەر دووگیان بوونی خانمەکە.

کەمخەوی

کەمبوونەوەی خەو و یەکێکە لەو هۆکارانە کە تووشی کۆمەڵێک گیروگرفتی تەندروستیت دەکات وەک بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەوی، هەروەها کاتێک کە خەوی باشت نەبێت ناتوانیت ڕووبەڕوو ببیتەوە لەگەڵ کێشەکانتدا و پەستانی دەروونی کەم بکەیتەوە و هەموو ئەمانەش لە ئەنجامدا ئەگەری دووگیانی کەم دەکەنەوە.

پەستانی دەروونی

پەستانی دەروونی بەشێکی جیانەکراوەیە لە ژیانی هەر کەسێک، کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتی هەموو ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی پەستانی دەروونیت لەسەر بێت و بەمەش کاریگەری هەیە لەسەر دووگیان بوونت.

خۆراک

هەر خۆراکێک کە ڕۆژانە دەیخۆیت کاریگەری هەیە لەسەر کار و چالاکییکانی ڕۆژانەت و ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر کۆئەندامی بەرگری جەستەت، خواردنی خۆراکە پڕ ڤیتامین و ئاسن و کالسیۆم و سەوزە و میوەکان بە گشتی سوودێکی زۆریان هەیە.

پیسبوونی ژینگە و خۆراکی ناتەندروست

لە ژیانی ئەمڕۆدا پیسبوونی ژینگە زۆری کردووە پیسبوونی هەوا و ئاو و خۆراک، پیسبوونی هەوا و ئاو قورسە چارەسەری بەدەستی تۆ بێت، بەڵام خۆت دەتوانیت ئاگاداری خۆراکت بیت و خۆراکی پیس نەخۆیت و هەروەها جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکانیش کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر دووگیان بوون.

کێشی زۆری جەستە

خانمانی قەڵەو ئەگەری دووگیانیان کەمترە لە حانمانی لاواز و ئەگەر نیازی دووگیانیت هەیە واباشترە کێشی جەستەت کەم بکەیتەوە بە خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن.


سەرچاوەکان



3775 بینین