هەرێمەکانی ئاو و هەوا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-19:32:00 - کۆدی بابەت: 2398
هەرێمەکانی ئاو و هەوا

ناوه‌ڕۆك

هەرێمەکانی ئاو و هەوا

جیاوازیەکی زۆر لە ڕووی پلەی گەرما و بارستایی باران و بەفر، لە نێوان نێوچەکاندا هەیە. واتە هەر ناوچەیەک تا ڕادەیەک ئاووهەوای تایبەتی خۆی هەیە. هەرێمە سەرەکییەکانی ئاووهەواش ئەمانەن:

هەرێمی وشکی کەناری گەرم

ئەم هەرێمە ئاوهەواییە، لە ناوچەیەکەی بچوکی باشووری کوردستان دایە، کە لە نێوان بەندەری ڕیگەوە، هەتاکوو باشووری بەهبەهان، لەسەر کەنداوی فارس هەڵکەوتووە، ئەو هەرێمەیە لە بیابان پێک هاتووە و پلەی گارما لە هاویندا بۆ ٥٠ پلەی سانتیگارادە بەرز دەبێتەوە، لە زستانیشدا ڕەنگە گەرمترین ناوچەی کوردستان بێت.
بارانی زۆر کەم لێ دەبارێت، لەبەر ئەوەی لە ژێر کارتێکردنی تۆفەکانی وشکی نیمچە دوورگەی عەرەب دایە.

هەرێمی بیابانی وشکی گەرم

ڕووبەری ئەم هەرێمە ئاووهەواییە، لە ڕووبەری ناوچەی پێشوو فراوانترە و تایبەتە بە باشووری پارێزگای ئیلام و قەزاکانی دیزفول و مەسجیدی سلێمان... هتد، پلەی گەرما لە هاویندا دەگاتە ٤٠ سانتیگراد. لە زستاندا نزیکەی ٢٠ پلەی سانتیگراد دەبێت، تێکڕای بارستای باران – ١٥ سانتیمەترە. ئەم هەرێمە لە ژێر کاری تۆفەکانی نیمچە دوورگەی عەرەب و تۆفەکانی زەریای ناوەند دایە.

هەرێمی نیمچە بیابانی گەرم

ناوچەیەکە فراوان لە کوردستاندا، لە ژێر کاری سیستەمی ئاووهەوای ئەو هەرێمەدایە، وەکوو پارێزگای ئیلام و قەزاکانی دێزفول و ئەندێشمک و ئیزە و شوشتەر. پلەی گەرما لە مانگە هەرە گەرمەکاندا – ٣٥ پلەی سانتیگرادە، لە ساردترین مانگیشدا – ١٥ پلەیە. تێکڕای بارستای باران ساڵانە – ١٧ سانتیمەترە و تۆفەکانی زەریای ناوەند دەگەنە ئەم هەرێمە.

هەرێمی کوێستانی سارد

زۆربەی نێوچە شاخاوییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەم هەرێمە ئاووهەواییە دان. پلەی گەرما لە زستاندا، زۆربەی شەوەکان و بگرە لە زۆربەی ڕۆژەکانیشدا، لە ژێر سفرەوەیە و دەگاتە ١٠ پلەی سانتیگراد. لە هاویندا پلەی گەرمی لە دەوروبەری ١١ سانتیگراد دایە. لە زستاندا بەفرێکی زۆر دەبارێت و لە هەندێک شوێنیش، بە درێژای ساڵ بەفری لێ ناچێتەوە. بارستایی باران – ٨٠٠ ملیمەترە.

هەرێمی زەریای ناوەند 

با پانترین نێوچەی ئاووهەوا دادەنرێت لە کوردستاندا. پلەی گەرما لە هاویندا بەرز دەبێتەوە، هەتا دەگاتە ٣٠ پلەی سانتیگراد، لە زستانیشدا پلەکە نزم دەبێتەوە و بۆ ٥ پلەی سانتیگراد، لە هەندێ شوێنیشدا بۆ ژێر سفر. بارانی زۆری لە زستاندا لێ دەبارێت و لە هاویندا وشکە.

 


سەرچاوەکان



5353 بینین