چەند ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش دەربارەی جەستەی مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-12-23-04:08:00 - کۆدی بابەت: 7356
چەند ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش دەربارەی جەستەی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕاستییەک دەربارەی جەستەی مرۆڤ

١- لە بەیانیان بە ئەندازەی 1 سم بەرزی باڵای مرۆڤ زیاد دەکات، هەر بۆیە ئەگەر کەسێک لە بەیانیاندا بەرزی باڵای پێوانە بکات ئەوا هەست بەو ڕاستییە دەکات، چونکە بە درێژایی ڕۆژ کڕکڕاگەی ناو ئێسکەکانت بەهۆی هەبوونی پەستانەوە دەچنەوەیەک و پاش پشوودان و خەوتنێکی دروست دەکشێن، لە ئەنجامدا بەرزی باڵای مرۆڤ لە بەیانیاندا زیاد دەکات.

٢- دڵ لە ڕۆژێکدا نزیکەی ١٠٠ هەزار جار لێدەدات، بە پشتبەستن بە لێدانی دڵ لە هەر خولەکێکدا دڵ نزیکەی ١٠٠ هەزار جار لە ڕۆژێکدا لێدەدات، کە ئەمەش مانای ئەوەی دڵ دەتوانێت ٢ هەزار گاڵۆن خوێن بە ناو جەستەدا بنێرێت.

٣- بەرزترین تەوژمی خوێن دەکەوێتە ناو گورچیلەکانەوە، بەرزترین تەوژمی خوێن لە ناو دڵ و جگەر یاخود مێشکدا نییە بەڵکو، دەکەوێتە ناو گورچیلەکانەوە، چونکە گورچیلەکان سیستمی پاڵاوتەکردنی سروشتی جەستەن.

٤- مرۆڤ لە ماوەی ساڵێکدا بە ئەندازەیگەورەیی دوو گەرماو لیک بەرهەمدەهێنێت.

٥- سییە تەندروستەکان ڕەنگیان پەمەییە، سیە تەندروستەکان لە دەرەوە پەمەیی و لاستیکی دەردەکەون، تاکوو دوکەڵی زیاتر هەڵمژرێت ئەوا ڕەنگیان تۆختر و تاریکتر دەبێت، کە ئەمەش کاریگەرییەکی توند دەکاتە سەر شێوازی ژیان و دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی گرێ لەسەر سییەکان.

٦- خەونبینینی ڕەش و سپی، لە سەدا ١٢ ی ئەو کەسانەی کە خەون دەبینن بە شێوەی ڕەش و سپی خەونەکانیان دەبینن.

٧- لەشی مرۆڤ زیاتر لە ٦٠٠ ماسولکەی تێدایە، بەهێزترین ماسولکە دەکەوێتە ناو شەویلگەوە و بە ماسولکەی شەویلگە ناسراوە، هەروەها بچوکترین ماسولکە دەکەوێتە ناوەڕاستی گوێچکە و بە ماسولکەی ئاوزەنگی ناسرەوە، کە لاوازترین ماسولکەیە.  

٨- پێستی مرۆڤ شوێنی کۆبوونەوەی هەزاران جۆری بەکتریایە، چونکە پێست ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی جەستە دژ بە بەکتریاکان، بۆیە چینی دەرەوەی پێست بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە، هەروەها تەواوی پرۆسەی نوێبوونەوەی خانەی پێست نزیکەی 28 ڕۆژ دەخایەنێت.

٩- درێژترین و بەهێزترین ئێسک بریتییە لە ئێسکی ڕان، هەروەها یەک چارەکی ئێسکەکانی جەستە لە قاچدایە.

١٠- چاوەکان نزیکەی ٢٠ جار لە خولەکێکدا دەپروکێنرێن، کە دەکاتە زیاتر لە ١٠ ملیۆن جار لە ساڵێکدا.

١١- گوێچکەکان هەرگیز لە گەشەسەندن ناوەستن.

١٢- لە ڕاستیدا مۆمی گوێ جۆرێکە لە ئارەقکردنەوە.

١٣-زمان پێکدێت لە نزیکەی ٨ هەزار چەژە گۆپکە کە هەریەکە لەم چەژە گۆپکانە نزیکەی ١٠٠ خانەیان تێدایە و یارمەتی ئاسانکردنی کرداری تامکردن دەدەن.

١٤- مرۆڤ لە تەواوی ژیانیدا نزیکەی ٤٠ هەزار لیتر تف بەرهەمدەهێنێت، یاخود بە شێوەیەکی دیکە، تەواوی ئەو تفەی کە مرۆڤ لە ژیانیدا بەرهەمی دەهێنێت هێندەی داپۆشینی 500 بانێو دەبێت.

١٥- ئەگەر هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بە پێ بڕۆیت ئەوا کەسێکی ئاسایی تەنها ٦٩٠ ڕۆژی دەوێت تاکوو بە دەوری تەواوی جیهاندا بسوڕێتەوە.

١٦- تاکە ماسولکە کە هەرگیز ماندوو نابێت بریتییە لە ماسولکەی دڵ.

١٧- ژمارەی ئەو جارانەی کە پێست خۆی نوێ دەکاتەوە دەکاتە نزیکەی هەزار جار واتە، تۆ نزیکەی هەزار پێستی جیاوازت دەبێت لە ژیانتدا.

١٨-  مرۆڤ لە هەر خولەکێکدا زیاتر لە ٣٠ هەزار خانەی پێستی مردوو لەدەست دەدات.

١٩- جەستەی مرۆڤ لە ٢.٥ ملیۆن کونیلەی ئارەق پێکهاتووە.

٢٠- مرۆڤ نزیکەی ساڵێکی تەمەنی لە توالێت بەسەر دەبات.

٢١- زیاتر لە نیوەی ئێسکەکانت لە دەست و مەچەک و پێ و ئەژنۆدان.

٢٢- هەموو چرکەیەک، جەستە ٢٥ ملیۆن خانەی نوێ بەرهەم دەهێنێت، واتە لە ماوەی ١٥ چرکەدا، تۆ زیاتر لە هێندەی خەڵکی ئەمریکا خانە بەرهەم دەهێنیت.

٢٣- هەندێک جار مێشک لە کاتی خەوتندا چالاکترە وەک لە کاتی بەئاگاییدا.


سەرچاوەکان



1354 بینین