زیانەکانی خەوتن بە ستیانەوە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-12-27-22:15:00 - کۆدی بابەت: 7410
زیانەکانی خەوتن بە ستیانەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەگشتی خانمان بە درێژایی ڕۆژ ستیان دەبەستن و هەندێکیشیان بە شەودا لاینابەن لە کاتی خەودا کە ئەمە کۆمەڵێک کێشە دروست دەکات بۆ خانمان.

زیانەکانی خەوتن بە ستیانەوە لە شەودا چین؟

ڕێگریکردن لە چالاکی سوڕی خوێن

ستیان دەکات لە هاتوچۆ و وروژمی خوێن، بە تایبەت ئەگەر ستیانێک بێت بەشی خوارەوەی تەلی تێدا بێت کە لە کاتی خەودا ئەم تەلانە بە توندی دەنوسێت بە پێستەوە و ماسولکەکانی مەمک گرژ دەکات هەر ئەمەش وادەکات کە سوڕی خوێن کەمتر بچێت بۆ دەستەکان و بەشەکانی تری جەستە، هەروەها ستیانی توند دەتوانێت زیان بگەیەنێت بە خانەکانی مەمک و سوڕی خوێن بۆ ئەو ناوچانە سنووردار دەکات و دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن و کەشەنگبوونی ماسولکەکان.

ڕێگری دەکات لە پشوودانت لە کاتی خەودا

خەوتن بە ستیانێکی توندەوە وادەکات کە نائاسوودە بیت لە کاتی خەودا و خەوەکەت لێ تێک بچێت و خەوی ناخۆش ببینیت.

دەبێتە هۆی سووتانەوەی پێست

کاتێک بە درێژایی ڕۆژەکە ستیانت لەبەردایە و شەویش لاینابەیت و هیچ پشوویەک نادەیت بە جەستەت، سووتانەوە ڕوودەدات و پێستی مەمکت بە تایبەت ئەو شوێنانەی ستیانەکە کە تەلی تێدایە و توندترە دەسووتێت و ئازار و خورانی دەبێت، بۆیە واباشترە کە لە ڕۆژدا ماوەیەک دابنێیت بۆ پشوودان بە مەمکت باشترین کاتیش بۆ لابردنی ستیان کاتی خەوە.

گۆڕانی ڕەنگی مەمک

میلانین ماددەیەکی بۆیە پڕۆتینییە کە ڕەنگ دەبەخشێت بە پێست و تۆخبوونی پێست بە واتایی زۆری ڕێژەی میلانین دێت، کۆبوونەوەی بڕێکی زۆری ماددەی میلانین لە شوێنێکی جەستەدا وادەکات ئەو بەشە ڕەنگەکەی تۆختر بێت و پەڵە دروست دەکات، خەوتن بە ستیانەوە بە تایبەت ستیانی توند و تەلدار دەبێتە هۆی هەستیاری ئەو ناوچەییەوە و لە ئەنجامدا بڕی میلانین لەوێدا زۆر دەکات و ڕەنگی پێستەکەی تۆختر دەبێت.

تووشبوونی کەڕوویی

تووشبوونی کەڕووی (بە ئینگلیزی: Fungal enfection) تووشبوونێکی کەڕووییە کە لە ناوچە شێدار و گەرمەکانی جەستەدا زیاتر ڕوودەدات و کەشێکی لەبارە ئەم ناوچانە بۆ گەشەکردنی، خەوتن بە ستیانەوە هۆکارێکە تاکوو مەمک گەرمتر بێت و هەندێک جاریش ئارەق کردنەوەشی لەگەڵدایە و ئەو جێگایەش خۆراکێکی باشە بۆ کەڕووەکان بۆیە ئەگەری تووشبوونی کەڕوویی مەمک لەم حاڵەتەدا زۆرە.

کاریگەری دەخاتە سەر فیسیۆلۆجی جەستە

کاتێک بە ستیانی توندەوە دەخەویت کاریگەری دەخاتە سەر کۆئەندامی لیمفەکان و ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە سوڕی خوێن و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی گرتنی سوڕی خوێن و هەوکردنی درێژخایەن، کۆئەندامی لیمفەکان یارمەتیدەرە تاکوو ژەهرەکان لە ڕێگای لیمفەگرێیەکانەوە بێنە دەرەوە لە ناوچەکانی ژێر باڵ و مەمکدا، هەربۆیە ئەمەش وادەکات کە ڕێگری بکرێت لە کاری لیمەفەکان و نەتوانرێت ژەهرەکان بێتە دەرەوە و ئەمەش دەبێتە هەڵئاوسان و هەوکردنی درێژخایەنی مەمکەکان.

سوودەکانی خەوتن بەبێ ستیان

  • خەوتن بەبێ ستیان سوڕی خوێن چالاک دەکات و کاری کۆئەندامی لیمفەکان ڕێکدەخات و ڕێگری دەکات لە هەوکردنی درێژخایەنی مەمکەکان و دروستبوونی هەستیاری و سووتانەوە و هەروەها خەوێکی ئارامترت پێ دەبەخشێت.
  • لە کاتی خەودا پێویست دەکات کە هەناسەدانت زۆر باش بێت و لابردنی ستیان و نەمانی ئەو فشارە لەسەر سنگت یارمەتیدەرە تاکوو هەناسەدانێکی باشتر و لە ئەنجامدا خەوێکی باشترت هەبێت.
  • نەخەوتن بە ستیانەوە وادەکات کە جەستەت ئارەق نەکاتەوە و پیس نەبێت و کەشێکی لەبار نەبێت بۆ گەشەکردنی کەڕووەکان تێیدا و دروستبوونی تووشبوونی کەڕوویی ڕوونادات.


سەرچاوەکان



1288 بینین